لە دەرهێنانی سینه‌ماكاری كورد " مریەم پیربەند " کورتە فیلمی " فرمێسک " له وڵاتی ئه‌ندۆنیزیا له دوو فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌شداری ده‌كات و له هه‌ردوو فێستیڤالیش خه‌ڵات ده‌كرێت .
كورته فیلمی " فرمێسك " له ئه‌نجامی به‌شداریكردنی له‌م 2 فێستیڤاڵه جیهانییه كه له وڵاتی ئه‌ندۆنیزیا به‌رێوه‌چوو، توانی دوو خه‌ڵات به‌ده‌ست بهێنێت كه یه‌كێكیان خوڵاتی باشترین کورتە فیلم لە بەشی نێودەوڵەتی بوربودار و ئه‌وه‌ی دیكه خەڵاتی لێهاتووترین فیلمی بەشی نێودەوڵەتی لە فیستیڤاڵی بالی بوو .
ناوه‌رۆكی فیلمه‌كه چیرۆکی کچێکی کوردە لە هەرێمی کوردستان، کە دوای هێرشی چەکدارانی داعش بۆ سەر گوندەکەیان رووبەڕووی چەندین کێشە بووەتەوە و ژیانی تێکچووە ، فیلمه‌كه به هاوبه‌شی سینه‌ماكارانی ئێران و ئه‌مریكا به‌رهه‌مهاتووه ، كه هه‌ر یه‌ك له هونەرمەندانی وەک ناز براڤۆ، مریەم شێخ مامۆندی، لەیلا میر و ڕامین مەدەنی تێیدا ڕۆڵیان تێدا گێڕاوە .
جێی باسه پێشتریش كورته فیلمی " فرمێیسك " له دوو فێستیڤاڵ كه له وڵاتی ئه‌مریكا ئه‌نجامدرابوون ، خه‌ڵاتی بهدهستهاناوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.