به ئاماده‌بووانی ژماره‌یه‌كی زۆر له لاینگرانی فیلم و سینه‌ما ، له شاری سنه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان کۆبوونه‌وه‌ی سینه‌مای کوردی له زانكۆی كوردستان به‌رێوه‌چوو .
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ر یه‌ك له " د. خه‌سره‌و سینا و سینه‌ماکاری کورد، ئازاد محه‌مه‌دی " ده‌رباره‌ی فیلمه كوردییه به‌رهه‌مهاتووه‌كان له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا له لایه‌ن سینه‌ماكارانی كورده‌وه بیروبۆچوونی خۆیان خسته‌روو .
دەرهێنەری کورد و مامۆستای زانکۆ " د. خه‌سره‌و سینا " ئاشكرایده‌كات ئەوکاتە تێپەڕیوە ئێمە بلێین سینەمای کوردی لە گۆڕێ‌دا نییە و ئێستا کورد خاوەنی زیاتر لە هەزار فیلمی سینەماییە ، سینا وتیشی ئێمه ساڵانه نزیکەی ۱۰ فێستیڤاڵ ده‌بینین که له‌ژێر ناوی فیلمی کوردی به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌ویش له ئێران، هەرێمی کوردستان، تورکیا و وڵاتانی ئه‌ورووپی و زۆربه‌شیان به به‌شداریی داوه‌رانی ئاستی سینه‌مای جیهانی ئه‌نجام ده‌درێن .
له كۆتاییدا د. سینا وتی ، سینه‌مای کوردی ئێستا وه‌ک په‌نجه‌یه‌ک وایه که له پێنج کانگاوه به‌رهه‌می بۆ دابین ده‌کرێت، یه‌که‌م له کوردستانی ڕۆژهەڵات، دووه‌م باشووری کوردستان، سێیەم باکووری وکردستان، چواره‌م سووریا و پێنجه‌م کوردانی تاراوگه ، كه هه‌ر هه‌موویان فه‌رهه‌نگی هاوبه‌شی کوردی وێنا دەکەن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.