Erbil 4°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 04:45

حاڵەتی مەترسیدار له‌ڕه‌نگی میزدا هه‌یه‌ و جۆری نه‌خۆشیه‌که‌ و هۆکاره‌کانى بزانه‌

له‌راگه‌یاندراوی ته‌ندروستى
کوردستان TV
100%


زۆرجار بەهۆی كۆمەلێك هۆكارەوە گۆڕانكاریی بەسەر رەنگی میزدا دێت، بەگشتی رەنگی میزی ئاسایی لەنێوان زەردی تۆخ و ئاویدایە، بەڵام لەهەندێك حاڵەتدا رەنگەكەی دەگۆرێت بۆ پرتەقاڵی یاخود سور و سەوز ئەویش لەهەندێك حاڵەتی مەترسیداردا كە ئەوەش نیشانەیە لەسەر دۆخێكی تەندروستی دیاریكراو.

زۆر هۆكار هەیە بۆ گۆڕانكاریی لەرەنگی میز و زۆرینەی كات ئەو هۆكارانە مەترسیدار نیە، بۆ نمونە ئەگەر بری پێویست ئاو نەخورێتەوە لەرۆژێكدا ئەوا رەنگی میز تۆخ دەبێتەوە و ئەگەر چەوەندەر بخورێت ئەوا رەنگی میز دەگۆرێت بۆ سوور، بەڵام لەهەندێك حاڵەتی دیكەدا پێویستە گرنگی بدرێت بە گۆرانكاریی لەرەنگی میز بەهۆی ئەوەی مەترسی بۆ تەندروستی هەیە بەتایبەت ئەگەر حاڵەتەكە درێژخایەن بوو.


هۆكارەكانی گۆڕانی رەنگی میز بۆ پرتەقاڵی:

* ووشكبوونەوە : ئەگەر رەنگی میز گۆڕا بۆ پرتەقاڵی ئەوان نیشانەیە بۆ ووشكبوونەوە بەهۆی نەخواردنەوەی بڕی پێوستی شلەمەنی، لەو كاتەدا پێویستە برێكی زۆر ئاو و شلەمەنی بخورێتەوە بۆ قەرەبووكردنەوەی كەمی شلەمەنی و لەماوەی چەند سەعاتێكدا رەنگی میز ئاسایی دەبێتەوە.
* بەكارهێنانی ماددەی (Laxatives): ئەو جۆرە ماددەیە لەچارەسەر گیاییەكان بەتایبەت لەچارەسەری قەبزی هەیە و كاریگەری لەسەر رەنگی میز دروست دەكات.
* ڤیتامین و تەواوكەرە خۆراكیەكان: بەكارهێنانی ڤیتامین (B و C ) یاخود ماددەی ئەلبیتا كاروتین كەلەگێزەر و سەوزەواتە رەنگ پرتەقاڵیەكاندا هەیە دەبێتە هۆی گۆڕینی رەنگی میز.
* چارەسەری كیمیایی: هەندێك لەدەرمانەكانی چارەسەری كیمیایی كاریگەری لەسەر گورچیلە و میزەڵدان دروست دەكات و ئەوەش دەبێتە هۆی گۆڕینی رەنگی میز.
* تێكچوونی ئەركی جگەر: لەهەندێك حاڵەتدا گۆڕینی رەنگی میز بۆ پڕتەقاڵی نیشانەی پێشوەختە لەسەر دروستبوونی كێشە لەجگەردا، لەوكاتەدا پێویستە سەردانی پزیشك بكرێت.


گۆڕانكاریی ناسروشتی لەرەنگی میزدا:

- میزی سور: نیشانەیە لەسەر بوونی خوێن لەناو میز بەهۆی هەوكردنی بۆرییەكانی میزكردن یاخود خواردنی هەندێك دەرمانەوە.
- میزی سەوز یاخود شین: ئەو دوو رەنگە بەهۆی رەنگی خۆراكەوە دروست دەبێت یاخود بەكارهێنانی هەندێك دەرمانەوە.
- میزی قاوەیی: پێدەچێت بەهۆی خواردنی برێكی زۆر پاقلەوە بێت یاخود نیشانەی سەرەتایی بۆ كێشەی تەندروستی مەترسیدار لەجگەر و گورچیلە.
سروشتیە ناوبەناو گۆڕانكاریی لەرەنگی میزدا رووبدات ئەویش بەهۆی بەكارهێنانی هەندێك خواردن و دەرمان یاخود جیاوازی لەخواردنەوەی بڕی ئاو ، بەڵام لەكاتی بەردەوامی گۆڕانكاریی رەنگی میز پێویستە سەردانی پزیشك بكرێت.

سه‌رچاوه‌ - تەندروستی سلێمانی
شوان عه‌زیز

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.