به‌پێى هه‌واڵێكى سپۆتنیكى رووسى، قودره‌توللا مه‌نسوورى جه‌نه‌ڕاڵێكى ئێرانیه له كاتى پاكردنه‌وه‌ى ده‌مانچه‌كه‌ى فیشه‌كێك ده‌رده‌چێت و به‌ر سه‌رى ده‌كه‌وێت و گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
سوپاى ئێران رۆژى یه‌كشه‌ممه له ته‌له‌فزیۆنى ناوخۆى وڵاته‌كه‌یان، ڕایانگه‌یاند: جه‌نه‌راڵ قودره‌توللا مه‌نسوورى له كاتى پاككردنه‌وه‌ى ده‌مانچه‌كه‌ى فیشه‌كێك ده‌رچووه‌و به‌ر سه‌رى كه‌وتووه و به‌و هۆیه‌شه‌وه گیانى له‌ده‌ستداوه.
مه‌نسوورى پێشتر له جه‌نگى عێراق و ئێران خزمه‌تى كردبوو و هه‌روه‌ها له جه‌نگى دژى داعش له سوریا و عێراق به‌شدارى كردوو و هه‌رچه‌نده به‌رپرسانى باڵاى ئێران پێشتر ڕایانگه‌یاندبوو جه‌نراڵ قودره‌توللا مه‌نسوورى وه‌ك چاودێرى سه‌ربازى خزمه‌تى كردووه له شه‌رى دژ به داعش، هه‌واڵه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه كه مه‌نسوورى به "به‌رگریكارى مه‌زارگه" ناسراوبوو به‌هۆى خزمه‌تكردنى له جه‌نگى دژ به داعش، مه‌زاره‌كه ئاماژه بۆ مزگه‌وتى زه‌ینه‌ب كچى ئیمامى عه‌لى بووه‌و و هه‌روه‌ها مزگه‌وته‌كه گۆڕى زه‌ینه‌بى تێدایه، ده‌كه‌وێته باشوورى شارى دیمه‌شقی پایته‌ختى سوریا.
ئه‌سوشیه‌تید پریس سه‌باره‌ت به قودره‌توللا مه‌نسوورى ئاماژه‌ى به‌وه داوه كه له ساڵى 2014ـه‌وه سه‌ره‌ڕاى خزمه‌تكردنى له جه‌نگى دژ به داعش وه‌ك فه‌رمانده‌ى هه‌رێمى هێزى وشكایى له سوپاى ئێران بووه له مه‌شهه‌دی سنوورى ڕۆژهه‌ڵاتى ئێران نزیك له توركمانستان.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.