ن/ فه‌رهه‌نگ غه‌فوور
له‌مێژه گوتراوه شانۆ قوتابخانه‌ی گه‌له، واته شوێنی وشیاركردنه و پێگه‌یاندن و رۆشنبیركردنی خه‌ڵكه، مێژووی شانۆ زۆر كۆنه و مرۆڤ له‌گه‌ڵ قۆناغه‌كانی ژیانیدا، پێ به پێ شانۆشی له‌گه‌ڵدا هاتووه، تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی شانۆیی لئێره و له‌وێ دروست ببن، كه هه‌ر یه‌كه‌یان خاوه‌ن رێچكه و دونیابینییه‌كی تایبه‌ت به خۆی و كۆمه‌ڵگاكه‌یان هه‌یه.
له كوردستانیشدا، به‌و پێیه‌ی له‌وه‌ته‌ی كورد خۆی ناسیوه، خاكه‌كه‌ی بووه‌ته شانۆی ململانێ و چاوتێبڕینه‌كانی ده‌وروبه‌ر، ئه‌مه‌ش له كۆی ژیانیدا ره‌نگی داوه‌ته‌وه و رۆژ دوای رۆژ و نه‌وه دوای نه‌وه به‌رجه‌سته‌ی كردووه‌ته‌وه. رۆژگار دووره و وا گه‌یشتووینه‌ته ئه‌مڕۆ، كه له‌سه‌راپای جیهاندا، هونه‌ره جوانه‌كان ده‌ستی باڵایان له زیندوو راگرتنی ژیاندا هه‌یه، له‌نێویشیاندا شانۆ. ئێمه‌ی كورد و كوردستانیش وه‌ك هه‌ر گه‌ل و وڵاتێكی دیكه، به‌گوێره‌ی ئه‌و ئیمكانیات و ده‌رفه‌ته‌ی هه‌بووه، ده‌ستمان به هونه‌ر و كه‌له‌پوور و فۆلكلۆر و كولتووری كورده‌وارییه‌وه گرتووه و سوودیشمان له ئه‌زموونی گه‌لانی دیكه‌ی دونیا وه‌رگرتووه.
له بواری شانۆشدا پێ به پێی ده‌وروبه‌ر چووینه‌ته پێش و به‌و ده‌ستته‌نگییه‌ی ئابووریشه‌وه له داهێنانی هونه‌ری نه‌كه‌وتووین و هه‌ر به‌رده‌وامین. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، وێڕای كار و چالاكیی به‌رده‌وامی ناوخۆ، ساڵانه‌ش دیدارێكی شانۆیی نێوده‌وڵه‌تی، له‌ژێر ناوی (فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ شانۆ) بۆ گرووپه شانۆییه‌كانی كوردستانی و عێراقی و هه‌رێمایه‌تی و جیهانی ساز ده‌كه‌ین و ئه‌زموونه‌كان ئالوگۆڕ ده‌كه‌ین و له یه‌كتره‌وه فێری نوێكاری و داهێنان ده‌بین.
ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر، له رێی به‌شی شانۆی هه‌ولێره‌وه، پێنجه‌مین فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ شانۆ، به به‌شداریی چه‌ندین گرووپی شانۆیی وه‌ك (ئه‌ڵمان، تونس، كوێت، هه‌ولێر، ئوردن، عێراق، میسڕ...) ئه‌نجامدا و ئه‌و تیپه شانۆییانه به به‌رهه‌مه‌كانی خۆیان به‌شدارییان له‌و فێستیڤاڵه‌دا كرد، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌نجامدانی پانێڵ و دیبه‌تی كراوه بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ره‌وتی شانۆ و ئه‌و گرفت و كێشانه‌ی دێنه رێیانه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌و راسپاردانه‌ی كه بۆ داهاتوو به باشی ده‌زانن كاریان له‌سه‌ر بكرێ.
ئێمه له كوردستان، ئه‌زموونێكی باشمان له شانۆ و درامادا هه‌یه و ده‌یان كه‌ڵه هونه‌رمه‌ندی كورد له‌و بواره‌دا ناوبانگیان هه‌یه و شوێنیان دیاره، ئه‌مڕۆش خوێنی تازه له ده‌ماری لاوانی ناو كۆلیژ و ئه‌كادیمیاكاندا هه‌یه و وێڕای سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونی ئه‌وانی پێش خۆیان، بۆ خۆشیان توانا و ئیزافه‌ی هونه‌رییان تێدایه و له كار و چالاكییه‌كاندا و له فیستیڤاڵه‌كانی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ش ئه‌وه بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌ركه‌وتووه، كه شانۆی كوردی وه‌جاخی رۆشنه و ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت و پشتگیرییه‌كان له‌گه‌ڵ ره‌وتی به‌ره‌وپێشچوونی شانۆ له جیهاندا، لێره‌ش هاوسه‌نگ بكرێن، ئه‌وا ئومێد زۆره كه شانۆكارانی كورد له نه‌وه و خوێنی تازه، ده‌توانن نه‌ك هه‌ر به‌جێ نه‌مێنن، به‌ڵكو هه‌نگاوی زۆر گه‌وره‌ش هه‌ڵبگرن و داهێنان له شانۆ به هه‌موو به‌ش و وابه‌سته‌كانیه‌وه بكه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ش بێته دی، پێویسته لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار، ئاوڕی جدیی له‌و بواره زیندووه بداته‌وه و به‌پیر ده‌نگ و داخوازییه‌كانیانه‌وه بچێت.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.