فێدریكا مۆگرینی به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا نیگه‌رانیی خۆی ده‌ربڕیی سه‌باره‌ت به هێرشی توركیا بۆسه‌ر ناوچه‌كانی باكووری سووریا و وتی ئه‌نقه‌ڕه ده‌بێ خۆی له هه‌رجۆره كرده‌وه‌یه‌كی تاكلایه‌نه له سووریا بپارێزێت چونكه ئه‌گه‌ری هه‌یه پڕۆسه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دژی داعش زیانی پێبگات.
فێدریكا مۆگرینی رۆژی رابردوو له برۆكسل رایگه‌یاند: به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دژی داعش گه‌یشتووه‌ته قۆناغی كۆتایی و هه‌موو لایه‌نه‌كانی به‌ره‌ی دژی داعش ده‌بێ ئامانجی خۆیان چڕ بكه‌نه‌وه بۆ یارمه‌تیدانی قۆناغی كۆتایی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌م گروپه‌دا.
شایه‌نی باسه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو رایگه‌یاندبوو كه سوپای ئه‌م وڵاته به‌مزووانه ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌ستیپێده‌كات.
ئه‌ردۆغان له‌مباره‌یه‌وه وتبووی: سوپای توركیا به‌مزووانه ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی رووباری فورات له چنگی تیرۆریستان جودایی‌خواز ئازاد ده‌كات.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ دی ده‌بڵیوو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.