به‌گوێره‌ی هه‌واڵی راگه‌یاندنه‌كانی رووسیا و ئه‌وڕوپا كۆمپانیای زه‌به‌لاحی " رۆس نه‌فتی " روسیی بڕیاریداوه تا له بازاڕی ئێران بكشێته‌وه و ئه‌و سه‌رمایه‌گوزارییه 30 ملیار دۆلارییهش راگرێت كه بڕیاربوو له بواری نه‌وت و گازدا له ئێران بیكات.
به‌رپرسانی ئێران تا ئێستا سه‌باره‌ت به‌م بڕیاره‌ی كۆمپانیای رۆس نه‌فت هه‌ڵوێستیان پیشان نه‌داوه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه هه‌ر له‌م چه‌ند هه‌فته‌ی دواییدا كۆمپانیای نه‌ته‌وه‌یی نه‌وتی چین سه‌رمایه‌گوزاریی نه‌وت و گازی خۆی له پڕۆژه‌ی " پارسی باشوور "ـی ئێران هه‌ڵپه‌سارد، كه ئه‌وه‌ش گورزێكی كوشنده‌ی له پیشه‌سازیی نه‌وت و گازی ئێران وه‌شاند.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.