Erbil 15°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 14:36

چالاکییه‌کانی دوا رۆژی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ شانۆ

هه‌ر ئه‌مرۆ مه‌راسیمی كۆتایی فیستڤاڵ و دابه‌شكردنی خه‌ڵات  به‌رێوه‌ ده‌چێت
کوردستان TV
100%

له‌چوارچێوه‌ی پێنجه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ شانۆ ئه‌مرۆ پێنج شه‌مه‌15ی12ی2018 كاتژمێر (10)  به‌ ئاماده‌ بوونی شانۆكاران پانێلێكی تایبه‌ت بۆ شانۆكاری عه‌ربی ( عه‌بدولكه‌ریم به‌رشید) له‌ ژێر ناوی "ئاهه‌نگسازی زایه‌ڵه‌ی ده‌نگه‌ په‌راوێز خراوه‌كانه‌" به‌رێوه‌ چوو.

كاتژمێر 4ی ئێواره‌ی ئه‌مرۆ 15/12/2018 له‌هۆڵی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كان شانۆیی(پاكیزه‌ و مه‌رگ) له‌ نووسینی ئارێل دۆرفمان و ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند سه‌ماْ  ئیبراهیم عه‌لی پێشكه‌ش ده‌كرێت كه‌ به‌رهه‌می وڵاتی میسره‌.

له‌ هه‌مان رۆژ نمایشی كۆتایی وۆركشۆبی شانۆی راگوزه‌ر (ئیمپڕۆتیاته‌ر) به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستایان (دیار عومه‌ر و یوسف عوسمان) له‌ كاتژمێر (7) ئێواره‌ له‌ هۆڵی په‌یمانگه‌ر هونه‌ره‌ جوانه‌كان نمایش ده‌كرێت.

هه‌ر ئه‌مرۆ مه‌راسیمی كۆتایی فیستڤاڵ و دابه‌شكردنی خه‌ڵات  كاتژمێر (9) شه‌و له‌ سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان به‌رێوه‌ ده‌چێت.

كوردستان تیڤی/ كامران

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.