ئەمڕۆ پێنج شەممە 13 ی كانوونی یەكەمی ساڵی 2018 ، له شاری ههولێر له هۆڵی نهورۆز له تهلاری سهعد عهبدولڵا ، وەزارەتی ڕۆشنبیری بە هەماهەنگی لەگەڵ سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان ، ساڵیادی كۆچی دوایی ڕۆناكبیری گەورەی كورد مامۆستا (عەلائەددین سجادی) بەرز راگرت .
دكتۆر سالار عوسمان بریكاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان ئاشكرایدهكات ، ئهوان وهك وهزارهت بریاریانداوه ڕێو ڕەسمی یادكردنەوە بۆ مرۆڤێكی زۆر گەورە بكەنهوه كە خزمەتێكی زۆری بە ڕۆشنبیری كوردی كردوە ، وتیشی مامۆستا (عەلائەدین سجادی ) زۆری بۆ كورد كرد و كورد كەمی بۆ ئەو كرد .
دكتۆر سالار وتیشی لە دوای ڕاپەڕینەوە نەماتوانی وەك پێویست لاپەڕە گەشەكانی ئەو مەزنە مرۆڤە هەڵدەینەوە و بە گەنجانی ئەمڕۆ بڵێن دوێنێ لە مێژوودا پیاوێكی گەورە هەبوو بەردی بناغەی بۆ ئەدەبیایتی كوردی دانا و توانی لەسەردەمێكی تاریكدا بیری ڕووناك لەژێر دەستی ڕژێمێكی دیكتاتۆر بڵاو بكاتەوە و ماڵێك بۆ تێگەیشتنی كوردی دروست بكات .
ڕێو ڕەسمی ئەو یادە لە سێ بەشی سەرەكی پێكهاتبوو ، یەكەمیان خوێندنەوەی كۆمەڵێك وتار، بەشی دووەم پێكهاتبوو لە پانێڵیك كە سێ پسپۆر لە هەر سێ بواری جیا جیای ئەدەب و مێژوو و ڕۆژنامەگەری قسەیان لەسەر مامۆستا سجادی دەكرد، بەشی سێیەمیش بریتیبوو لە ڕێزلێنان لە خانەوادەی بەڕێزی عەلائەدین سجادی .
ڕۆناكبیر و ئەدیب و ڕۆژنامەنووس و كەسایەتی ناسراوی ئاینی گەورەی كورد مامۆستا "عەلائەددین سجادی" ناوی تەواوی (عەلائەددینی كوڕی نەجمەدینی كوڕی عوسامەدین) ە و لە سەیدەكانی كەلجی و بنەماڵەی سجادی یە، ئەو زاتە لە ساڵی 1907 لە گەڕەكی قەتارچیان لە شاری سنەی كوردستانی ڕۆژهەڵات لە دایك بووە.
مامۆستا سجادی لە 14 ی تەمووزی ساڵی 1958 تا ساڵی 1974 لە كۆلیژی ئادابی زانكۆی بەغدا مامۆستای ئەدەب و مێژووی ئەدەبی كوردی بوە، ساڵی 1972 بوە بە ئەندامی كارای كۆڕی زانیاری كورد، ساڵی 1974 كرا بە ئەمینداری گشتی ئەوقافی ناوچەی كوردستان و سێ ساڵ لەو پۆستە مایەوە دواتر خانەنشین كرا .
بەرهەمەكانی سجادی له زۆریدا به ژمار نایهن ،" رشتهی مرواری" یهكێكه له بهرههمه به نرخهكانی ، لە ساڵی 1951 كتێبی (مێژووی ئەدەبی كوردی) لە چاپخانەی مەعاریف لە بەغدا بە چاپ گەیاند ، ههروهها له ساڵی 1978 كتێبی" دهقهكانی ئهدهبی كوردی " له چاپخانهی كۆری زانیاری كوردستان به چاپگهیاند ، سجادی جگه لەوانە چەندین كتێب و بەرهەمی چاپكراوی دیكەی هەبوە .
ناوبراو لە بواری ڕۆژنامەگەریشدا دەستێكی باڵای هەبوە و توانیویەتی لە ساڵی 1939 گۆڤاری گەلاوێژ دابمەزرێنێ كە بە زمانی كوردی ڕەسەن بۆ ماوەی 10 ساڵ ژمارەكانی بڵاوكردەوە، دواتر لە ساڵی 1941 هەفتەنامەی نزاری بە هەردوو زمانی كوردی و عەرەبی دەركرد كە تایبەت بوو بە ڕۆشنبیری عێراقی .
بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە لە رۆژی 13 ی كانوونی یەكەمی ساڵی 1984 لە شاری بەغدا كۆچی دوایی كرد و تەرمەكەی لە ڕێو ڕەسمێكی جەماوەری بێ وێنەدا لە گۆڕسیتانی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە شاری بەغدا بە خاك سپێردرا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.