Erbil 7°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 05:24

وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق گه‌نم و برنج له‌ ئه‌مریکاوه‌ هاورده‌ ده‌کات

ساڵانه‌ عێراق نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن تۆن برنج و یه‌ك ملیۆن تۆن گه‌نم هاورده‌ ده‌كات
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق و وه‌زاره‌تی بازرگانی ئه‌مریكا واژوویان له‌سه‌ر گرێبه‌ستی هاورده‌كردنی گه‌نم و برنج كرد بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ.

وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق رایگه‌یاند، وه‌زیری بازرگانی، محه‌مه‌د هاشم و باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا دۆگڵاس سیلیمان واژوویان له‌سه‌ر گرێبه‌ستی هاورده‌كردنی گه‌نم و برنج كردووه‌ بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ.

دواتر له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، محه‌مه‌د هاشم رایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌پێی گرێبه‌سته‌كه‌ له‌نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی ٢٠١٩دا، ئه‌مریكا گه‌نم و برنج هاورده‌كردنی عێراق ده‌كات و گوتی: "له‌و میانه‌یه‌دا به‌ مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگیكردن كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان سه‌ردانی عێراق ده‌كه‌ن".

باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا، دۆگڵاس سیلیمان-یش به‌ ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه‌ له‌مباره‌یه‌وه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا كارده‌كه‌ن پشتگری وڵاته‌كه‌ی بۆ كابینه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی دووپاتكرده‌وه‌.

ساڵانه‌ عێراق نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن تۆن برنج و یه‌ك ملیۆن تۆن گه‌نم هاورده‌ ده‌كات.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.