له چوارچێوه‌ی پێنجه‌مین فیشتیڤاڵی هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تی بۆشانۆ شانۆگه‌ری "كه‌سێك هه‌ردێت " له ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند مه‌هدی حه‌سه‌ن نمایش ده‌كرێت.
شانۆیی "كه‌سێك هه‌ر دێت " له نوسینی نووسه‌ر نه‌رویجی "یۆن فۆسه" وه‌رگێرانی هاوده‌م ساڵح جافه نواندنی هونه‌رمه‌ندان (یوسف عوسمان وچاوان خلیل و دڵشاد شه‌هاب) له ده‌رهێنانی مه‌هدی حسن به‌رهه‌می به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆی هه‌ولێر وسه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان لقی هه‌ولێر و تیپی هونه‌ریی رۆژه.
شایانی باسه نیاز وایه پێنجه‌مین فیشتیڤاڵی هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تی بۆ شانۆ له 10/12/2018-15 بۆ ماوه‌ی (5) رۆژ له هه‌ولێر پایته‌خت به به‌شداری چه‌ندین تیپی شانۆی بیانی وعه‌ربی و ناوخۆیی ده‌ست پێ بكات.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.