Erbil 31°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:16

هەوڵه‌کان بۆ وەرگرتنی شایسته‌ داراییەکانی جوتیاران به‌رده‌وامه‌

بە پشتیوانی فڕاکسیۆنی پارتی
هەوڵه‌كان بۆ وەرگرتنی شایسته‌ داراییەکانی جوتیاران به‌رده‌وامه‌
کوردستان TV
100%

شاندێکی فڕاکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی حکومەتی هەرێمیان کرد و لە نزیکەوە لەبارەی کێشەی پێنەدانی شایستە داراییەکانی جوتیاران گفتوگۆکرا . 

نەوزاد ئەدهەم بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی بە کوردستان تی ڤی راگەیاند: ئه‌وان دووبارە هەوڵێکی دیكه‌یان داوه‌ بە پشتیوانی فڕاکسیۆنی پارتی تا لە بەغدا ئەو بابەتە زیندوو بکەنەوە بۆ وەرگرتنی شایستەی دارایی جوتیاران بۆ ساڵەکانی 2014 و 2015 و 2016 کە بڕەکەی 554 ملیار دینارە .

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.