Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 02:32

پێویسته‌ له‌دوای ددان کێشان چی بکه‌یت؟

دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ خواردنی گه‌رم
کوردستان TV
100%

هه‌ركاتێك پێویست بوو به‌پێی ڕێنمایی پزیشكی ددانه‌كه‌ت ددانێكت بكێشیت ئه‌وا پێویسته‌ چه‌ند ڕێنماییه‌ك جێبه‌جێ بكه‌یت له‌دوای ددان كێشانه‌كه‌ت:

1. لانه‌بردنی ئه‌و لۆكه‌یه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن پزیشكه‌وه‌ داده‌نرێت بۆ ماوه‌ی ( 30) خوله‌ك واته‌ نیو كاتژمێر.

2. نان خواردن به‌ لایه‌كه‌ی دیكه‌ی ناو ده‌م بۆ ماوه‌ی (24) كاتژمێر.

3. دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌به‌كارهێنانی هه‌موو وه‌ردراوێك بۆ ناو ده‌م واته‌ (غه‌رغه‌ره‌ ) بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر.

4. دوای (24) كاتژمێر ده‌توانرێت وه‌ردراوی (غه‌رغه‌ره‌ی ) ئاو و خوێ‌ به‌كاربهێنرێت به‌ڕێژه‌ی یه‌ك كه‌وچكی چا خوێ‌ بۆ په‌رداخێك ئاو.

5. دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ خواردنی گه‌رم له‌ (24) كاتژمێری سه‌ره‌تادا.

6. هیچ شتێك مه‌خه‌ سه‌ر برینه‌كه‌ به‌بێ‌ ڕێنمایی پزیشك.

7. جگه‌ره‌ نه‌كێشان بۆ ماوه‌ی 3 ڕۆژ.

سه‌رچاوه‌/ ڕاگه‌یاندنی ته‌ندروستی سلێمانی

كوردستان تیڤی/ كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.