Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 00:22

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا تاقیکاریی موشه‌کیی ئێران ئیدانه‌ ده‌کات

ئێران موشه‌كێكی تاقیكردووه‌ته‌و كه‌ له‌ توانایدایه‌ بگاته‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئه‌وڕوپا و هه‌موو شوێنه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
کوردستان TV
100%

مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ په‌یامێكی تویته‌ریدا رایگه‌یاند ئێران موشه‌كێكی بالستیكی مه‌ودا مامناوه‌ندی تاقیكردووه‌ته‌و كه‌ له‌ توانایدایه‌ بگاته‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئه‌وڕوپا و هه‌موو شوێنه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.

پۆمپیۆ له‌ تویته‌كه‌دا نووسیویه‌تیی: رژێمی ئێران هه‌ر ئێستا موشه‌كێكی مه‌ودا مامناوه‌ندی تاقیكرده‌وه‌ كه‌ توانای هه‌ڵگرتنی چه‌ندین كڵاوه‌ی جه‌نگیی هه‌یه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت ئه‌م تاقیكارییه‌ بڕیارنامه‌ی 2231ـی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی پێشێل كردووه‌ كه‌ رێگریی له‌ هه‌رجۆره‌ چالاكییه‌كی موشه‌كیی ئێران ده‌كات كه‌ په‌یوه‌ندیی به‌ هه‌ڵگرتنی كڵاوه‌ی موشه‌كیی هه‌بێت.

پۆمپیۆ له‌ تویته‌كه‌دا ئه‌وه‌شی نووسیوه‌: تاقیكاریی و په‌ره‌پێدانی موشه‌كیی ئێران روو له‌ زیاتر بوونه‌ و ئێمه‌ ئه‌و كردارانه‌ ئیدانه‌ ده‌كه‌ین و داوا له‌ ئێران ده‌كه‌ین هه‌موو ئه‌و چالاكییانه‌ راگرێت كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ هاویشتنی موشه‌كی بالستیكی هه‌ڵگری كڵاوه‌ی ئه‌تۆمییه‌وه‌ هه‌بێت.

پۆمپیۆ له‌ په‌یامه‌كه‌یدا جه‌ختی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر نه‌توانین رێگریی له‌مجۆره‌ چالاكییه‌ی ئێران بكه‌ین، ئه‌وا مه‌ترسیی خێراتربوون و قورس بوونی بارودۆخ و رووداوه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌دا په‌ره‌ ده‌سه‌نێت.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ ده‌نگی ئه‌مریكا

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.