Erbil 7°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 22:47

نه‌ ئاوی ده‌م و نه‌ پێوه‌دانی مێشووله‌ نابنه‌ هۆی تووشبوون به‌ ئایدز

خوێنی (هه‌ردووك ره‌گه‌ز) و ته‌ڕایی ناو ئه‌ندامی زاوزێی ئافره‌ت و تۆوی پیاو و هه‌روه‌ها شیری دایك مه‌ترسیدارن
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ یه‌كی دیسه‌مبه‌ر ساڵڕۆژی جیهانیی ئایدزه‌ و ده‌مانهه‌وێ به‌شێك له‌و تێگه‌یشتنه‌ هه‌ڵانه‌ راست بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ تا ئێستا بوون به‌ هۆی جیاكاریی سه‌باره‌ت به‌ تووشبووان به‌م نه‌خۆشییه‌ كه‌ ئه‌م تێگه‌یشتنه‌ هه‌ڵانه‌ ته‌نیا ریشه‌یان له‌ ترس له‌م نه‌خۆشییه‌ هه‌یه‌ و هیچ بنه‌مایه‌كی زانستییان نییه‌.

زۆربه‌ی خه‌ڵك پێیانوایه‌ كه‌ نزیكی جه‌سته‌یی له‌ تووشبووانی ئایدز ئه‌وانیش ده‌خاته‌ به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی تووشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كه‌، به‌ڵام زانستی پزیشكیی ئه‌م بیرۆكه‌ هه‌ڵانه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌ و ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات كه‌ به‌م شێوازانه‌ی خواره‌وه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م نه‌خۆشییه‌ ناگرنه‌وه‌:

_ هه‌ناسه‌ كێشان له‌ شوێنێكی هاوبه‌شدا

_ له‌باوه‌ش گرتن و ماچ كردن و ده‌ست خستنه‌ ناو ده‌ست

_ به‌كارهێنانی كه‌لوپه‌لی خواردن و خواردنه‌وه‌ی هاوبه‌ش

_خواردنه‌وه‌ی ئاو له‌ ئاوساردكه‌ره‌وه‌ی هاوبه‌ش

_ به‌كارهێنانی كه‌ره‌سته‌ی تایبه‌تیی (لفكه‌ و سابون و شامپۆ و...) به‌شێوه‌ی هاوبه‌ش

_ به‌كارهێنانی كه‌لوپه‌لی هاوبه‌شی وه‌رزشیی له‌ هۆڵه‌كانی وه‌رزش

_ به‌كارهێنانی یه‌ك ده‌ستشۆر و توالێتی هاوبه‌ش.

به‌ڵام ئه‌و خاڵانه‌ی كه‌ مرۆڤه‌كان ده‌بێ نیگه‌رانی بن سه‌باره‌ت به‌ تووشبوون به‌م نه‌خۆشییه‌ بریتین له‌ خوێنی (هه‌ردووك ره‌گه‌ز) و ته‌ڕایی ناو ئه‌ندامی زاوزێی ئافره‌ت و تۆوی پیاو و هه‌روه‌ها شیری دایك، كه‌ ده‌بێ خۆ له‌مانه‌ به‌دوور بگرین تا تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ كوشنده‌یه‌ نه‌بین.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ بی بی سی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.