Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 18:30

رووسیا: کورد مافی خۆیەتی نوێنەری لە لیژنەی نووسینەوەی دەستوورى سووریادا هەبێت

رووسیا: کورد مافی خۆیانە لە دانوستاندنەکان نوێنەریان هەبێت
کوردستان TV
100%

سەرۆکی شاندی رووسیا لە گفتوگۆکانی ئاستانە لەبارەی قەیرانی سووریا دەڵێت، کورد مافی خۆیەتی نوێنەری لە لیژنەی نووسینەوەی دەستوور هەبێت، بەڵام تورکیا ناڕازییە.

سەبارەت بە بەشداری کورد لە دانوستاندنەکانی قەیرانی سووریا و نووسینەوەی دەستوور، ئەلیکساندەر لاڤرین تیێڤ، سەرۆکی شاندی رووسیا لە گفتوگۆکانی ئاستانە گوتی" بەدڵناییەوە ئێمە دەمانەوێ هەموو لایەنەکان بەشداربن لەو پرۆسەیە و نوێنەریان لە لیژنەی دەستووری و پرۆسەی سیاسی وڵاتەکە هەبێت. بەدڵنیاییەوە کورد مافی خۆیانە لە دانوستاندنەکان نوێنەریان هەبێت".

ئەلیکساندەر لاڤرین تیێڤ راشیگەیاند" وەک ئاگادارن کوردانی بەشی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا ، ئەو ناوچانەی کە ئەمریکا حوکمیان تێدا دەکات، هیچ بەشداریان نییە لە لیژنەی دەستووری. ئێمە ناتوانین بڵێین کورد بەشدارنین لەو پرۆسەیە، بەڵام بەشی باکووری رۆژهەڵات (پەیەدە) بەشدارنین، ئەوەش لەبەر چەند هۆکارێک؛ یەکێک لەوانە نیگەرانییەکانی تورکیایە. ئێمە بەردەوام دەبین لە بەشداریپێکردنی کورد لە پرۆسەکەدا".

ماوەی دوو رۆژە گفتوگۆی لایەنەکانی سووریا بە حکومەت و ئۆپۆزیسیۆنەوە لە ئاستانەی پایتەختی کازاخستان بەردەوامەو رووسیاو تورکیا و ئێران دەستپێشخەر و گەرەنتیکاری گفتوگۆکانن و شاندی هەر سێ وڵاتیش بەشداری دانوستاندنەکان دەکەن.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.