Erbil 7°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 22:50

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا هاوده‌ردی خۆی بۆ خه‌ڵکی زیانلێکه‌وتوانی بومه‌له‌رزه‌که‌ی کرماشان ده‌ربڕی

به‌ بیستنی روودانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی رۆژئاوای ئێران زۆر خه‌مبار بووین
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هاوده‌ردی خۆی بۆ خه‌ڵكی زیانلێكه‌وتوانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی كرماشان ده‌ربڕی
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هاوده‌ردی وڵاته‌كه‌ی بۆ خه‌ڵكی زیانلێكه‌وتووی سه‌رپێلی زه‌هاو له‌ پارێزگای كرماشانی وڵاتی ئێران ده‌ربڕی بۆ ئه‌و بوومه‌له‌زه‌یه‌ به‌هێزه‌ی رۆژی رابردوو، كه تێیدا‌ زیانێكی زۆری ماددی به‌ر خه‌لك كه‌وت و زیاتر له‌ 700 هاووڵاتی بریندار بوون و به‌هه‌زارانیش جارێكی دیكه‌ ماڵیان وێران بوو‌.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایه‌به‌تی خۆی نووسیویه‌تی: به‌ بیستنی روودانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی رۆژئاوای ئێران زۆر خه‌مبار بووین و هاوده‌ردی خۆمان بۆ خه‌ڵكی زیانلێكه‌وتوو و قوربانیه‌كانی ئه‌و رووداوه‌ ده‌رده‌بڕین. 

هاوكات وه‌زاره‌تی ده‌روه‌ی ئه‌مریكا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ سزا ئابووریه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌ر ئێران به‌شه‌كانی یارمه‌تیدانی مرۆیی ناگرێته‌وه‌ و ده‌شڵێت: له‌ ئێستادا چه‌ندین دامه‌زراوه‌ و رێكخراوی ناحكوومی ئه‌مریكی، نامه‌ی رێگه‌پێدانی ناردنی یارمه‌تی مرۆییان بۆ ئێران پێدراوه‌. 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.