Erbil 7°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 22:13

کەنەدا هاوخه‌مى بۆ قوربانیانى بوومەلەرزەکەی کرماشان راگه‌یاند

هەتا ئێستا 770 کەس بریندار بوون
کوردستان TV
100%

وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا لە تویتێكدا له‌ تۆرى كۆمه‌لایه‌تى "تویته‌ر" بە بۆنەی بوومەلەرزەکەی شەوی ڕابردووی کرماشان پەیامێکی بڵاو کردووەتەوە و هاودەردیی لەگەڵ بنەماڵەی قوربانیان دەربڕیوە.

لە تویتەکەی وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی کرماشان، هیوای چاکبوونەوەی بۆ بریندارانیش خواستووە.

شەوی ڕابردوو بوومەلەرزەیەک بە گوێره‌ى 6.2 پلەی ڕیختەر لە چەند شارێکی وەک سەرپێڵ‌‌ زەهاو، قەسری شیرین، ئەزگلە، جوانڕۆ و سەلاسی باوەجانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و قەزای خانەقین، کەلار و دەربەندیخان لە باشووری کوردستانی دا.

بەپێی زانیارییەکان لە هەرێمی کوردستان 2 کەس گیانیان لەدەست دا و 54 کەسیش بریندار بوون، لە شارەکانی پارێزگای کرماشانیش هەتا ئێستا 770 کەس بریندار بوون، بەڵام هیچ کەس گیانی لەدەست نەداوە، بەڵام زیانێکی زۆری مادی بە هاووڵاتیان گەیشتووە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.