لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست مالپهری كوردستان تیڤى كهوتووه ، قایمقامیهتى قهزای ناوهندی سلێمانى ڕایدهگهێنێت ، بەمەبەستی بەرزنەبوونەوەی نرخ و راگرتنی هاوسەنگی لەنێوان بەرهەمی ناوخۆ و هاوردەكراو لەبەرهەمەكانی پەلەوەر و ئاژەڵ، رێژەی هاوردەكرنیان لە مانگی ئایندەدا گۆرانكاری تێدا دەكرێت.
لە دیوانی قائیمقامیەت، ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی دیاری كردنی بەروبومی ئاژەڵی و پەلەوەری پارێزگای سلێمانیدا كۆبوویەوە و پاش هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی بەروبومی ناوخۆیی بڕیاردرا پێداچونەوە بەبڕی ئەو بەروبوم و پێداویستیانەدا بكرێت كە هاوردەی پارێزگای سلێمانی دەكرێت.
لە دوای كۆبونەوەكەش رزگار حمد خدر جێگری بەڕێوەبەری بەڕوەبەرایەتی كشتوكاڵی سلێمانی رایگەیاند: بەلەبەرچاوگرتنی بەرز نەبوونەوەی نرخ و راگرتنی هاوسەنگی لەنێوان بەرهەمی ناوخۆ و هاوردەكراوە لیژنەكە بڕیاری داوە لە مانگی كانونی یەكەم -دا گۆرانكارای لە جۆر و بڕی ئەو كاڵا و شمەكانەدا بكات كە هاوردەی شاری سلێمانی دەكرێت.
سەبارەت بە جۆر و بڕی ئەو پێداویستیانەی هاوردەی شاری سلێمانی دەكرێت، وتی: بڕیاردرا رێگە بە هاتنە ناوەوەی5 سەد تۆن مریشك و 5 سەد تۆن گۆشتی سور دەدرێت هەروەها 8 سەد تۆن ماسی لەگەڵ 5 سەد و دە تۆن هێلكە هاوردەبكرێت لەبەر زۆربوونی خواست لە م وەرزەدا .
وتیشی: بۆ مانگی كانونی یەكەم 5 سەد سەر ئاژەڵی زیندوو ڕەسیدمان هەیە بۆیە بەپێی پێویستی لە ڕێگەی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیەوە هاوردە دەكرێت .
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.