Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 03:06

40 ملیۆن تووشبووی شه‌کره‌ تا ساڵ 2030 ده‌رزیی ئه‌نسۆلینیان ده‌ست ناکه‌وێت

نزیكه‌ی 79 میلۆن تاكی ته‌مه‌ن پێگه‌یشتووی جیهان تووشی شه‌كره‌ی جۆری 2 ده‌بن
40 ملیۆن تووشبووی شه‌كره‌ تا ساڵ 2030 ده‌رزیی ئه‌نسۆلینیان ده‌ست ناكه‌وێت
کوردستان TV
100%

ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك پیشانی ده‌دات كه‌ به‌ زیاد بوونی ژماره‌ی تووشبووان به‌ نه‌خۆشیی شه‌كره‌، تا ساڵی 2030 ده‌رزی ئه‌نسولین بۆ ئه‌و نه‌خۆشییه‌ تا ئه‌و راده‌یه‌ كه‌م ده‌بێت كه‌ زۆربه‌ی تووشبوان ده‌ستیان ناكه‌وێت.

ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ له‌لایه‌ن مامۆستایان زانكۆكانی ستانفۆردی ئه‌مریكا و كاڵجی به‌ریتانیا ئه‌نجامیانداوه‌، باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ تا ساڵی 2030 نزیكه‌ی 79 میلۆن تاكی ته‌مه‌ن پێگه‌یشتووی جیهان تووشی شه‌كره‌ی جۆری 2 ده‌بن و ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ته‌نیا نیوه‌یان  ده‌توانن ده‌ستیان به‌ ده‌رزیی ئه‌نسۆلین رابگات بۆ چاره‌سه‌ری خۆیان.

توێژینه‌وه‌یه‌ ده‌ریده‌خات كه‌ ده‌بێ بارودۆخی ده‌ستڕاگه‌یشتنی دانیشتووانی كیشوه‌ره‌كانی ئه‌فریقیا و ئاسیا و ناوچه‌ی پاسیفیك به‌م ده‌رزییه‌ ئاسان بكرێت، چونكه‌ ئه‌مانه‌ زیاترین ژماره‌ی تووشبوویان به‌ نه‌خۆشیی شه‌كره‌ هه‌یه‌، ته‌نانه‌ت له‌ ئێستاشدا رێژه‌ی ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌م ده‌رزییه‌ به‌پێی پێویست نییه‌.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.