ئا/ شیڤان شێرزاد
ھونه‌رمه‌ندی ده‌رھێنه‌ر (سامی كاكه) دوای ئه‌زموونێكی گه‌وره له بواری ده‌رھێنان و كورته فیلم‌دا، ئێستا كۆتایی به به‌رھه‌مێكی نوێ ھێناوه، كه ته‌واو جیاوازه له كاره‌كانی پێشووتریدا، ئه‌و به‌رھه‌مه نوێیه‌ی ھونه‌رمه‌ند، بریتیه له فیلمێكی ئه‌نیمه‌یشن به ناونیشانی (خه‌ره‌ند) و، به‌رھه‌می به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌مای ھه‌ولێره، له سیناریۆی (پشتیوان عه‌بدوڵا)ـیه و، ده‌بێته یه‌كه‌م فیلمی ئه‌نیمه‌یشن، كه له ھه‌ولێر له دایك بێت و به‌رھه‌می ساڵی 2019ـی ئه‌و ده‌رھێنه‌ره‌یه.
(سامی كاكه)ـی ده‌رھێنه‌ری فیلمه‌كه له باره‌ی ناوه‌ڕۆكی بهرھهمهكهیهوه ده‌ڵێت: فیلمی (خه‌ره‌ند)، یه‌كه‌م ئه‌زموونی منه له دنیای ئه‌نیمه‌یشن دا، چیرۆكه‌كه‌ی باس له كۆچی ڕۆڵه‌ی ئه‌و نیشتمانه ده‌كات، كه چ ئازارێك له ڕێگای مه‌رگدا ده‌بینن بۆ گه‌یشتن به ئه‌وروپا و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به‌ڵام دوای گه‌یشتنیان، جه‌سته‌یان دوور ده‌بێت و دڵیان ھه‌ر بۆ نیشتمان لێده‌دات.
گوتیشی: دوای كۆتایی ھاتنی كاره ھونه‌رییه‌كانی ئه‌م به‌رھه‌مه بڕیارمداوه به‌شداری له چه‌ندین فیستیڤاڵی نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی دا بكه‌م.
ھونه‌رمه‌ند سامی كاكه، له ساڵی 1976 له ھه‌ولێر له دایك بووه، نزیكه‌ی چاره‌گه سه‌ده‌یه‌كه له بواری ده‌رھێنان كارده‌كات و، له ماوه‌ی ڕابردووش‌دا خاوه‌نی چه‌ند به‌رھه‌مێكی جوانه به ناونیشانی (ئه‌ودیوی تاوان، دارك ده‌ی، تارمایی،Erbil my love، تیرۆر، بۆ یادی ئێوه، ژیان له گه‌ڕه‌كێك، سپی سپی).
كوردستان تیڤی/كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.