رائید فارس كه به یه‌كێك له به‌ناوبانگترین چالاكانی رۆژنامه‌وانیی ناو ئۆپۆزیسیۆنی سووریا هه‌ژمار ده‌كرا، رۆژی هه‌ینیی له ناوچه‌ی ژێرده‌ستی به‌رهه‌ڵستكارانی سووریا تیرۆركرا.
ناوبراو كه یه‌كێك له ره‌خنه‌گرانی سه‌رسه‌ختی حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د و گروپه توندڕه‌وه ئیسلامییه‌كانی ناو سووریا بوو، به بونیادنانی وێستگه‌یه‌كی رادیۆیی به‌ناوی " رادیۆ فرێش "، هه‌واڵ و گۆڕانكارییه‌كانی جه‌نگی ناوخۆیی سووریای ده‌گواسته‌وه بۆ بیسه‌رانی.
هه‌ڵبه‌ت رادیۆكه‌ی رائید فارس خۆی یه‌كێك بوو له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی وڵاتانی جیهان و زۆرێك له هه‌واڵه‌كانیان ده‌رباره‌ی رووداوه‌كانی جه‌نگی ناوخۆیی سووریا له‌م رادیۆیه وه‌رده‌گرت.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كان ژماره‌یه‌ك پیاوی چه‌كدار به ده‌مامكه‌وه خۆیان گه‌یاندووه‌ته گوندی " كه‌فه‌ر نه‌بل "ـی زێدی رائید فارس كه له‌ژێر ده‌ستی گروپه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریایه و ناوبراویان كوشتووه.
شایه‌نی باسه كه ئه‌م كه‌سایه‌تییه به‌ناوبانگه‌ی ئۆپۆزیسۆنی سووریا یه‌كێك بوو له لایه‌نگرانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ناتوندوتیژ و دیموكراتیك.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.