پێنج شەممە ڕێكهوتى (٢٢/١١/٢٠١٨)زایینى، بە چاودێری و ئامادەبوونى (د. پشتیوان سادق) وەزیری پەروەردەى حكومهتى ههرێمى كوردستان، بە ئامادەبوونى کونسوڵى وڵاتى فەرەنسا و وڵاتى فەڵەستین تێدا بەشدار بوون،لە ساڵیادى کۆچى دوایى خاتوو دانیال میتران پێشانگەیەکی وێنەى فۆتۆگرافی لەلایەن فۆتۆگرافهر محمود هەولێر لە قوتابخانەى فەرەنسى لە شارى هەولێر کرایەوە.
ئەم پێشانگەیە کە تیایدا (٤٤) تابلۆی فۆتۆگرافەرى کەوا باس لە ژیان و کەسایەتى هاورى دیرینى گەلى کورد خاتوو دانیال میتران نمایشکران.
وەزیری پەروەردە یەکە یەکەى تابلۆکانی بەسەرکردنەوە، لە پەیڤێکدا لە دەفتەری تۆماری پێشانگەکە، دەستخۆشی لە سەرپەرشتیارى پێشانگەکە کرد.
شایەنى باسە خاتوو دانیال میتران وەکو کەسایەتیەکى چالاک لە بوارى مرۆڤ دۆستیدا بە تایبەت پشتیوانى کردن لە دۆزى ڕەواى گەلى کورد کە وەک (دایکى کورد)ناسراوە لە کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.