Erbil 7°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 22:44

جێگری سه‌رکۆماری ئێران: له‌بانکه‌کانی ئێراندا پاره‌ سپی ده‌کرێته‌وه‌

دیار نییه‌ ئه‌و پارانه‌ له‌كوێوه‌ هاتوون و بۆ كوێ ده‌ڕۆن
کوردستان TV
100%

له‌عیا جونه‌یدی ،جێگری سه‌ركۆماری ئێران بۆ كاروباری یاسایی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند،له‌به‌رئه‌وه‌ی شه‌فافییه‌ت نییه‌، ئه‌و پاره‌ی له‌ رێكخراوی تاوانكاری و بازرگانیی ماده‌ی هۆشبه‌ردا به‌ده‌ستدێت، ده‌چێته‌ سیستمی بانكییه‌وه‌. دیار نییه‌ ئه‌و پارانه‌ له‌كوێوه‌ هاتوون و بۆ كوێ ده‌ڕۆن.

ناوبراو رایگه‌یاند پێویسته‌ میكانیزمی پێویست دابنرێت بۆ رێگریكردن له‌وه‌ی سامانی ئه‌و پێكهاتانه‌ی وه‌ك رێكخراوی تاوانكاری و بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ریان لێهاتووه‌، بچێته‌ نێو سیستمی بانكییه‌وه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف 12ی ئه‌م مانگه‌ له‌لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ڕی "Khabaronline" گوتبووی، "له‌ئێران چه‌ندین كه‌س به‌ملیاران تمه‌ن پاره‌ سپی ده‌كه‌نه‌وه‌. ئه‌و كه‌سانه‌ ملیۆنان تمه‌نیش خه‌رجده‌كه‌ن بۆ دژایه‌تیكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یاسانه‌ی له‌باره‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌وه‌ ده‌رده‌كرێن.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.