سەركردەكانی رووسیا، توركیا و ئێران لە 28ی ئەم مانگە لە ئەستانەی پایتەختی كازاخستان، كۆدەبنەوە.
كایرات ئەبدراخمانۆڤ، وەزیری دەرەوەی كازاخستان رایگەیاند 28ی ئەم مانگە ئەو سێ وڵاتە بۆ چارەسەركردنی پرسی سووریا كۆدەبنەوە.
روونیشیكردەوە كە نوێنەری حكوومەت و هێزە بەرهەڵستكارەكانی سووریا كە بەشێكییان ئیسلامییە توندڕەوەكانن بەشداری كۆبونەوەكە دەبن، بەڵام هیچ ئاماژەیەك بۆ بەشداریكردنی هێزە كوردییەكان نەكراوە.
لە ئەیلوولی ساڵی 2017ەوە تاكو ئێستا، شاری ئەستانە چوار جار بۆتە شوێنی كۆبوونەوەی لوتكەیی سەبارەت بە چارەسەركردنی جەنگ و كێشەكانی سووریا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.