به وته‌ی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا هێزه‌كانی حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د له ناوچه‌ی ته‌ل سه‌فای باشووری ئه‌م وڵاته دوایین بنكه‌كانی داعشیان له‌م گروپه وه‌رگرتووه‌ته‌وه و هاوكاتیش له ئه‌نجامی هێرشه ئاسمانییه‌كانی هاوپه‌یماناندا 43 چه‌كداری ئه‌وان كوژراون.
رۆژی رابردوو ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ڕه‌نسا له‌سه‌ر زاری تۆڕی چاودێری مافی مرۆڤه‌وه بڵاویكرده‌وه ناوچه‌ی ته‌ل سه‌فا له داعش وه‌رگیراوه‌ته‌وه كه ئه‌م ناوچه‌یه ده‌كه‌وێته نێوان پارێزگای دیمه‌شق و سه‌یدا.
ئاژانسه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه چه‌كدارانی داعش دوای چۆڵكردنی بنكه و سه‌نگه‌ره‌كانیان له ناوچه‌ی ته‌ل سه‌فا به‌ره‌و بیایان پاشه‌كشه‌یان كردووه.
له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی دواییدا حكومه‌تی سووریا هێرشی ئاسمانیی بۆسه‌ر ناوچه‌ی ته‌ل سه‌فا چڕ كردبووه‌وه و جیا له‌مه ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌ربازیشی ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كردبوو.
هه‌ڵبه‌ت رامی عه‌بدوڕه‌حمان سه‌رۆكی تۆڕی مافی مرۆڤی سووریا پێیوایه كه پاشه‌كشه‌ی چه‌كدارانی داعش له ئه‌نجامی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سووریا ئه‌نجامدراوه.
سه‌رچاوه / دی ده‌بڵیوو
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.