عه‌لی خامه‌نه‌ئی له كاتی دیدار له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێڕاقدا داوای له ناوبراو كردووه تا حه‌شدی شه‌عبی بهێڵیته‌وه و رێگریی بكات له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌م میلیشیایه‌ی سه‌ر به ئێران.
فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی ئێران تا ئێستا چه‌ندینجار حه‌شدی شه‌عبییان هاوشێوه‌ی سوپای پاسدارانی ئێران وه‌سفكردووه و شانازییان به‌وه كردووه كه له گۆڕه‌پانی سه‌ربازیی و سیاسیی عێڕاقدا رۆڵێكی كاریگه‌ریان گێڕاوه.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی به‌رهه‌م ساڵح وه‌ك سه‌رۆك كۆماری عێڕاق یه‌كه‌م سه‌ردانی ناوبراوه له‌م پۆسته‌دا و پێشتریش ناوبراو سه‌باره‌ت به سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران وتبووی عێراق درێژه به دانووستانه‌كانی خۆی ده‌دات له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به لێبوردنی زیاتر بۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران و واشنتنیش ده‌بێ بارودۆخی تایبه‌تی به‌غدا بۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ تاران له‌به‌رچاو بگرێت.
شایه‌نی باسه كه هه‌فته‌ی رابردوو باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا رایگه‌یاند: حكومه‌تی عێڕاق ته‌نیا 45 رۆژ كاتی هه‌یه تا مامه‌ڵه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه له ئاست كڕینی گاز و نه‌وت له تاران، چونكه ئه‌گه‌ر درێژه به‌م په‌یوه‌ندییه بازرگانییه بدات ئه‌وا سزای ده‌خرێته‌سه‌ر.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.