ده‌رهێنه‌ر و كامیرامانی كورد " ئارام سه‌ردار " به هۆی كاره سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ی كه بریتی‌بوو له ئه‌نجامدانی كاری وێنه‌گرتن بۆ فیلمی " باشترین خه‌ڵات " له وڵاتی سووریا خه‌ڵاتكرا .
له ئه‌نجامی به‌شداریكردنییدا له له فێستیڤاڵێكی هونه‌ری كه له وڵاتی سووریا به‌ێوه‌چوو ، فیلمی " باشترین خه‌لات " كه هونه‌رمه‌ند " واحید كفری " كاری ده‌رهێنانی بۆ كردووه و كاری وێنه‌گرتنی له لایه‌ن " ئارام سه‌ردار " ئه‌نجامدراوه ، له نێو سه‌رجه‌م فیلمه به‌شداربووه‌كاندا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا و بوو به خاوه‌نی خه‌ڵاتی باشترین كامێرا و وێنه‌گر .
ده‌رهێنه‌ری ئه‌م فیلمه " واحید كفری " ئاشكرایده‌كات كه ئه‌نجامی سه‌ركه‌وتنی فیلمه به‌شداره‌كانی فێستیڤاڵی B_ART له سووریا راگه‌یه‌ندرا ، وتیشی فیلمی " باشترین خه‌ڵات " یه‌كێك بوو له فیلمه سه‌ركه‌وتووه خه‌ڵاتكراوه‌كان و خه‌ڵاتی باشترین وێنه‌گر و كامێرای پێ به‌خشرا كه تایبه‌ت بوو به وێنه‌گری كورد " ئارام سه‌ردار " .
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی وشه ، دوای به‌رده‌وامبوونی بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك ، دوێنێ شه‌و فێستیڤاڵه‌كه كۆتایی پێهات و له‌ناو چه‌ندان فیلمی جیاواز له وڵاتانی دنیاوه، فیلمه‌كه‌ی كفری كێبه‌ركێی خه‌ڵاته‌كانی كرد و خه‌ڵاتی باشترین وێنه‌گری پێ به‌خشرا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.