Erbil 10°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 20:12

لەڕۆژی جیهانیی شه‌کره‌دا

منداڵیش تووشی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ ده‌بێت
کوردستان TV
100%

به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی شه‌كره‌وه‌ له‌ ته‌واوی جیهاندا ئه‌و یاده‌یه‌ بكرێته‌وه‌، هاوكات له‌ هه‌رێمی كوردستانیش چه‌ندین چالاكی جۆراو جۆر به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

له‌ هه‌ولێری پایته‌خت ژێر دروشمی ( بۆ ژیانێكی ته‌ندروست و دوور له‌ نه‌خۆشیی شه‌كره‌) سه‌نته‌ری ڕاوێژكاری شه‌هید له‌یلا قاسم بۆ نه‌خۆشیی شه‌كره‌، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی ئه‌ربیل ماراسۆن بۆ وه‌رزش و ئاشتی، ڕاكردنێكی به‌ كۆمه‌ڵ سازدا.

هاوكات له‌ به‌شێكی نه‌خۆشخانه‌كانیش كارده‌كرێت به‌ پێدانی ڕێنمایی چۆنیه‌تی خۆپارێزی له‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ و ڕووبه‌ڕووبووننه‌وه‌ی.

ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌دات كه‌ ڕۆژانه‌ خواردنی حه‌وت به‌ش سه‌وزه‌ و میووه‌ ده‌تپارێزێ له‌ نه‌خۆشیه‌ درێژخایه‌نه‌كان، وه‌ كه‌م خواردنی سه‌وزه‌ و میووه‌ یه‌كێكه‌ له‌ 10 فاكته‌ره‌ مه‌ترسیداره‌كانی مردن له‌ جیهان، هه‌ر بۆیه‌ جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ زۆر خواردنی سه‌وزه‌ و میووه‌ ساڵانه‌ ژیانی 7،2 ملێون كه‌س له‌مردن ڕزگار ده‌كات .

ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی ڕوونی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ڕۆژانه‌ 3 بۆ ٥ به‌ش سه‌وزه‌ و 2 بۆ ٤ به‌ش میوه‌ ژیانت به‌ته‌ندروست ڕاده‌گرێ و ته‌مه‌ن درێژیت پێ ده‌به‌خشێ. به‌هیوای ته‌ندروستییه‌كی باش بۆ گشت لایه‌ك و بتوانین كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروست پێك بهێنن و هه‌مووتان به‌ دوور بن له‌ نه‌خۆشیی شه‌كره‌ و گشت نه‌خۆشییه‌كانی تر.

زانكۆی نۆڵج دوێنێ، به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیھانی شه‌كره‌ مه‌ڕاسیمێكی تایبه‌تی بۆ ئه‌و ڕۆژه‌ جیھانیه‌ ڕێكخست، كه‌ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ پزیشكان و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی ھه‌رێم ئاماده‌بوون، له‌ مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا د.ھیمداد عه‌بدولقه‌ھار سه‌رۆكی زانكۆی نۆڵج وێڕای پێشوازیی گه‌رمی له‌ یاده‌كه‌، باسی له‌ ڕێژه‌ی به‌رچاوی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ كرد له‌ جیھان و له‌ كوردستانی خۆشمان كه‌ ئه‌و نه‌خۆشیه‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆری تۆماركردووه‌، ته‌ناه‌ت نه‌ك ھه‌ر له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌ساڵاداچوون، به‌ڵكو منداڵیش تووشی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ ده‌بێت، له‌ چوارچێوه‌ی مه‌ڕاسمیه‌كه‌شدا باسیان له‌ چۆنیه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ و خۆ پاراستن له‌و نه‌خۆشیه‌ درێژخایه‌نه‌ كرد، پاشان ده‌ستیان كرد به‌ ئه‌نجامدانی پشكنینی ته‌ندروستی بۆ چه‌ند كه‌سێك و ڕێنمایی پێدان بۆ خۆ به‌دوورگرتن له‌و نه‌خۆشیه‌.

 كوردستان تیڤی/ كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.