له ژێر ناوی " جێمبێله " گۆرانیبێژی كورد " شاباز زه‌مانی " لە ئایندەیەکی نزیکدا نوێترین گۆرانی خۆی بڵاوده‌كاته‌وه .
زه‌مانی لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه تۆماری دەنگی گۆرانییە نوێکەیهتی تێدایه بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه به‌منزیكانه گۆرانییه‌كه بڵاوده‌كاته‌وه و پێشكه‌ش به هه‌وادارانی ده‌كات .
ئه‌م گۆرانیبێژه خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌می هونه‌ریی و ژماره‌یه‌كی زۆر له گۆرانی و کلیپه ، لە ٣٠ ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا نوێترین کلیپی خۆی بەناوی " بەڵێن " بڵاوکردەوە کە زیاتر لە ٢١ هەزار بینەری هەبوو .
شاباز زه‌مانی له ساڵی ١٩٩٠ لە شاری سلێمانی لەدایك بووە و چەند ساڵێکە دەستی بە کاری هونەری کردووە ، ، ناوبراو گۆرانی " مەینەت"ی بۆ درامایەکی دۆبلاژکراوی تورکی وتووە وگۆرانییەکی دوێتی لەگەڵ کارزان فاروقی گۆرانیبێژ بڵاو کردووەتەوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.