Erbil 12°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 12:28

به‌ ڤیدیۆ.. بنه‌ماڵه‌ی قازی سوپاسی سه‌رۆک بارزانی ده‌که‌ن

به‌ بۆنه‌ی هاوخه‌می سه‌رۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی خاتوو مریه‌می قازی
کوردستان TV
100%

دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی له‌ په‌یامێكدا سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی قازی له‌ مه‌هاباد كرد به‌ بۆنه‌ی كۆچی دوایی مریه‌می قازی و ڕایگه‌یاند: "كۆچی دوایی خاتوو مریه‌می قازی نووسه‌ر و ڕۆشنبیری به‌هه‌ڵوێست و نیشتمانپه‌روه‌ر، خه‌مباری كردم.

هه‌روه‌ها له‌ په‌یمه‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانی ڕایگه‌یاند: له‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌دا، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان و سه‌رجه‌م نووسه‌ر و ڕۆشنبیرانی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی ئه‌ده‌بیی مه‌هاباد و خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی مه‌هاباد و مامۆستا و قوتابیانی به‌شی كوردی له‌ زانكۆی كوردستان - سنه‌، ده‌كه‌م و خۆم به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانم".

ئه‌مڕۆش دكتۆر "سه‌عد قازی" له‌ په‌یامێكی ڤیدیۆیدا، سوپاسی بنه‌ماڵه‌كه‌یانی به‌ بۆنه‌ی هاوخه‌می سه‌رۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی خاتوو مریه‌می قازی گه‌یانده‌ سه‌رۆك بارزانی و ڕایگه‌یاند: به‌ ناوی بنه‌ماڵه‌ی قازییه‌وه‌ سوپاسی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ین كه‌ به‌ ناردنی په‌یامێك له‌ پرسه‌ی خاتوو مریه‌می قازی، هاوخه‌می له‌گه‌ڵ كردین .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.