به‌پێى هه‌واڵێكى (INDEPENDENT)ى ڕۆژنامه‌ى ئهڵیكترۆنى به‌ریتانى، ئێران به‌ڵێنی داوه هێزێكى چه‌كدارى كهشتتیه نه‌وت هه‌ڵگره‌كانى وڵاته‌كه‌یان بپارێزن دژى هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى له‌ناكاو.
هێزه‌كانى ئێران ڕایانگه‌یاند: كه پارێزگارى له‌و كه‌شتییه نه‌وت ههڵگرانهى وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن هه‌ر هێز و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى نادیاره‌وه بیانه‌وێت هێرش بكه‌نه سه‌ر و ڕێگرى له گواستنه‌وه‌یان بكه‌ن.
مه‌حمود موسه‌وى یاریده‌ده‌رى به‌رێوبه‌رى هێزه‌كانى سوپاى ئێران ڕایگه‌یاند: "ئاماده‌ین ئه‌مڕۆ پارێزگارى له كه‌شتییه نهوتییهكانمان بكه‌ین هه‌روه‌ك چۆن له ڕابردوو ئه‌ركى خۆمان جێبه‌جێكردووه له ئێستاشدا، پارێزگارى له‌و كه‌شته نه‌وت ههڵگرانهمان ده‌كه‌ین له‌لایه‌ن هه‌ر هێزێك یاخود هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى نادیاره‌وه بیانه‌وێت هێرشیان بكه‌نه سه‌رو ڕێگرى له گواستنه‌وه‌یان بكه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هێزى سه‌ربازى ده‌ریاوانى به‌كارده‌هێنین".
ئه‌م لێدوانه‌ى مه‌حمود موسه‌وى دواى ئه‌وه دێت، دواى هۆشدارییه‌كه‌ى برایه‌ن هۆك نوێنه‌رى تایبه‌تى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا بۆ ئێران دێت كه داواى له هاوكاره بازرگانییه‌كانى ئێران كرد جارێكى تر بیربكه‌نه‌وه له‌سه‌ر بڕیاره‌كانتان بۆ كڕینى نه‌وتى ئێران كه له ژێر ئه‌و سزا توندانه‌ی واشنتۆن كه خستویه‌تیه سه‌ر تاران.
برایه‌ن هۆك نوێنه‌رى تایبه‌تى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا بۆ ئێران، له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانی ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه هه‌ریه‌ك له كه‌ناڵى سوێز و ده‌ربه‌ندى مه‌لاكه كه هه‌ریه‌ك له وڵاتانى " مالیزیا، سه‌نگافوره و ئه‌نده‌نوسیا" له رێگه‌یه‌وه بازرگانى ده‌كه‌ن، ئه‌و كه‌نال و ده‌ربه‌نده ئاوانه رێگه به كه‌شتییه نه‌وتیه هه‌ڵگره‌كانى ئێران بده‌ن كه ئه‌و وڵاتانه ده‌كه‌ونه ژێر به‌رپرسیاریه‌تی.
برایه‌ن هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا ئه‌و كه‌نال و دهربهندانه ئه‌گه‌ر بێت و رێگه بدات به وه‌ستان و په‌ڕینه‌وه‌ى كه‌شتیه ئێرانییه‌كان ده‌بێته مه‌ترسى بۆ كه‌نال و ده‌ربه‌نده‌كان.
هاوكات برایه‌ن هوك له كۆنگره‌كه‌دا هۆشدارى دا كه هه‌ندێك وڵاتی كارپێكه‌رى به‌نده‌ره‌كان له‌وانه‌یه ڕووبه‌ڕووى سزاى ئه‌مه‌ریكا ببنه‌وه به‌هۆى ئاسانكردنى رێگای ئاو بۆ گه‌یشتنى كه‌شتییه نه‌وت هه‌ڵگره‌كانى ئێران به رێگای ئاو و به‌نده‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.