Erbil 7°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 20:26

22 تۆمه‌تباری هێرشه‌ چه‌کدارییه‌که‌ی شاری ئه‌هوازی ئێران له‌سێداره‌دران

به‌ بنه‌ماڵه‌كانیشیان وتراوه‌ كه‌ سه‌رخۆشییان بۆ دانه‌نێن
22 تۆمه‌تباری هێرشه‌ چه‌كدارییه‌كه‌ی شاری ئه‌هوازی ئێران له‌سێداره‌دران
کوردستان TV
100%

چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵیی باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ 22 كه‌س له‌و هاوڵاتییه‌ ئێرانییانه‌ی دوای هێرشه‌ چه‌كدارییه‌كه‌ی سه‌ر نمایشی سه‌ربازیی شاری ئه‌هواز له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئێرانه‌وه‌ ده‌ستگیركرابوون، له‌ سێداره‌دراون و به‌ بنه‌ماڵه‌كانیشیان وتراوه‌ كه‌ سه‌رخۆشییان بۆ دانه‌نێن و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هیچ ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنیش نه‌كه‌ن.

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ جۆراوجۆره‌كانی هه‌واڵ ئه‌م 22 كه‌سه‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو به‌بێ ئاگاداریی پێشوه‌خته‌ به‌ بنه‌ماڵه‌كانیان و به‌ كۆمه‌ڵ له‌سێداره‌دراون.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ ماڵپه‌ڕی گروپی مافی مرۆڤی ئێرانیش له‌ تویتێكدا له‌سێداره‌درانی ئه‌م 22 كه‌سه‌ی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه‌.

چالاكانی مافی مرۆڤ وتوویانه‌ وه‌زاره‌تی ئیتڵاعاتی ئێران به‌ ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندیی به‌ بنه‌ماڵه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌ ده‌ستگیركراوه‌كانه‌وه‌ كردووه‌ و هه‌واڵی له‌سێداره‌درانی رۆڵه‌كانیانی پێڕاگه‌یاندوون و داوای لێكردوون سه‌رخۆشییان بۆ دانه‌نێن و له‌مباره‌یه‌وه‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هیچ ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن نه‌كه‌ن.

سه‌رچاوه‌ / دی ده‌بڵیوو
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.