Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 17:26

ده‌رباره‌ی ئه‌ته‌کێت و پرۆتۆکۆل کتێبێک بڵاوده‌کرێته‌وه‌

له‌ 2 به‌ش پێكهاتووه‌ و 176 لاپه‌ره‌یه‌
کوردستان TV
100%

نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس " رەسول ساڵح " كتێبێكی تازه‌ ده‌رباره‌ی " ئه‌ته‌كێت و پڕۆتۆكۆڵ " بۆ ناو كتێبخانه‌كانی كوردی زیاد ده‌كات و ده‌یخاته‌ به‌ر دیدی خوێنه‌ران .

ره‌سول ئاشكرایده‌كات ، كتێبه‌كه‌ی له‌ 2 به‌ش پێكهاتووه‌ و 176 لاپه‌ره‌یه‌ ، وتیشی به‌شی یه‌كه‌می كتێبه‌كه‌ی تایبه‌ته‌ ته‌نیا به‌ ئه‌ته‌كێت كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ژیانی رۆژانه‌ی  وه‌ك  " بۆنه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رمییه‌كان ، چۆنیه‌تی هه‌ڵسوکەوت له‌گه‌ڵ خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌تییه‌كان و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌ .

ئه‌م نووسه‌ره‌ وتیشی به‌شی دووه‌می كتێبه‌كه‌ به‌ ناوی پرۆتۆكۆله‌ كه‌ باس له‌ چۆنیه‌تی ڕێكخستنی بۆنه‌ و مه‌راسیمه‌ فه‌رمییه‌كان و پێشوازی و مانه‌وه‌ و به‌ڕێكردنی شانده‌ فه‌رمییه‌كان و چۆنیه‌تی رێكخستنی كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانی و چالاكی و پێشانگاكان ده‌كات .

جێی ئاماژه‌ پێكردنه‌ هه‌ر له‌ به‌شی دووه‌می كتێبه‌كه‌ باس له‌ یاسای ئاڵا و رێنمایی ئاڵا كراوه‌ ، كه‌ له‌ لایه‌ن په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ په‌سه‌ند كراون .

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.