Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 00:45

نرخی یه‌ک به‌رمیل خاوی برێنت به‌ زیاتر له‌ 71 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌کرا

ناجێگره‌ و له‌ ھه‌ڵكشان و دابه‌زیندایه‌
کوردستان TV
100%

له‌ مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌دا، نرخی خاوی برێنت به‌ ھۆی ده‌رنه‌كه‌وتنی كاریگه‌رییه‌كانی قۆناغی دووه‌می ئه‌و سزاییانه‌ی كه‌ ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاندوویه‌تی، ناجێگره‌ و له‌ ھه‌ڵكشان و دابه‌زیندایه‌.

له‌ئێستادا بازاڕه‌كانی جیھان له‌ چاوه‌ڕانی ئه‌وه‌دان كه‌ دامه‌زراوه‌ نه‌وتییه‌كان و كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت، راپۆرتی خۆیان له‌باره‌ی كاریگه‌ری سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران به‌ تایبه‌تیش له‌ كه‌رتی ھه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران بۆ ده‌ره‌وه‌، بڵاوبكه‌نه‌وه‌.

رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو، قۆناغی دووه‌می سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران كه‌ سێكته‌ره‌كانی نه‌وت، بانك و پیشه‌سازی ده‌گرێته‌وه‌ چووه‌ واری جێبه‌جێكردنه‌وه‌،

لای خۆیه‌وه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندبوو، ھه‌ریه‌كه‌ له‌ وڵاتانی توركیا، چین، ھیندستان، ئیتاڵیا، كۆریای باشوور، ژاپۆن، تایوان و یۆنان به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی له‌و سزایانه‌ی كه‌ به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پێندراوه‌، به‌خشراون.

دوێنێ چوارشه‌ممه‌ فه‌رمانگه‌ی وزه‌ی ئه‌مریكا بڵاویكردبوویه‌وه‌ كه‌ له‌ ھه‌فته‌ی رابردوودا، نه‌وتی عه‌مباركراویان به‌ پێنج ملیۆن و ٧٨ ھه‌زار به‌رمیل زیادی كردووه‌.

له‌ كاتژمێر ٠٦:٣١ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیھاندا، به‌رزبوویه‌وه‌ و به‌ ٧٢،٠٩ دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێكراوه‌.

به‌ ھه‌مان شێوه‌ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی ئه‌مریكا له‌ بازاڕه‌كاندا، به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆمار كرد و به‌ ٦١ دۆلار و ٨٠ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.