Erbil 7°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 20:16

سه‌رۆکی ئه‌مریکا: گورزی کوشنده‌تر له‌ ئێران ده‌وه‌شێنرێ

من ده‌مه‌وێت نرخه‌كان دابه‌زێنم
کوردستان TV
100%

دۆناڵد تره‌مپ ،سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ دوای هه‌ڵبژاردنی نیوه‌ی خولی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و پیرانی ئه‌مریكا سه‌ر له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌ كاتی ئه‌مریكا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی سازكرد و له‌باره‌ی  گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێران و خاشقچییه‌وه‌ روونكردنه‌وه‌ی دا.

تره‌مپ گوتی: ماوه‌یه‌كم دا به‌ ژماره‌یه‌ك له‌ وڵاتان له‌ بابه‌تی بازرگانی كردن له‌گه‌ڵ ئێران، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داوایان لێكردم. ئه‌و كاره‌م كرد له‌به‌رئه‌وه‌ی نامه‌وێت نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاو بگاته‌ سه‌رووی ١٠٠ یاخود ١٥٠ دۆلار. من ده‌مه‌وێت نرخه‌كان دابه‌زێنم. ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ن ده‌یبینن كه‌ نرخه‌كان داده‌به‌زن.

گوتیشی: له‌ شوێنی ئه‌وه‌ی كه‌ گه‌مارۆكان زۆر به‌ توندی جێبه‌جێ بكه‌ین، به‌ كێشه‌مان نه‌زانی كه‌ ژماره‌یه‌ك وڵات بازرگانی نه‌وت بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئێران. نامه‌وێت نرخی نه‌وت به‌رزكه‌مه‌وه‌. بازاره‌كه‌ زۆر هه‌ستیاره‌. له‌گه‌ڵ كات ره‌نگه‌ گورزی كوشنده‌تریان لێبدرێت. به‌ڵام نامانه‌وێت نرخی نه‌وت له‌ ئاستی جیهان به‌رزبێته‌وه‌.

تره‌مپ سه‌باره‌ت به‌ پرسی كوشتنی رۆژنامه‌نووسی سعوودی جه‌مال خاشقچی گوتی: له‌ هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ گفتوگۆ ده‌كه‌ین، له‌گه‌ڵ كۆنگره‌ له‌ نزیكه‌وه‌ و به‌یه‌كه‌وه‌ كار ده‌كه‌ین، هه‌مویان كه‌سی لێهاتوون. له‌گه‌ڵ توركیا و سعوودیه‌ش له‌نزیكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین. سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ بیركردنه‌وه‌یه‌كی به‌هێز دروست ده‌كه‌م.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.