به‌پێى هه‌واڵێكى رۆیته‌رز، غولام عه‌لى خوشڕوو نوێنه‌رى ئێران له رێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نوسراوێكدا بۆ ئه‌نتۆنیۆ گۆتێریس سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاندووه بڕیاره‌كانى ئه‌مریكا بۆ سزادانى ئێران به تاكلایه‌نه و نایاسایی ناوى بردووه و داواشى له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه به‌رامبه‌ر سزاكانى ئه‌مریكا بوه‌ستێته‌وه.
خوشڕوو له نامه‌كه‌یدا بۆ ئه‌نتۆنیۆ گۆتێریس رایگه‌یاندووه: بڕیاره‌كانى ئه‌مریكا له ده‌ره‌وه‌ى یاسا نێودهوڵهتییهكاندان و پێویسته نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له دژى بوه‌ستێته‌وه و هه‌روه‌ها داواى هه‌ڵوێستى جدییشى له به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا و گه‌مارۆكانى بۆ سه‌ر ئێران كردووه.
ئاماده‌كردن وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.