به‌هۆی خراپی كه‌ش و هه‌واوه سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه وڵاتی كوه‌یت بڕیاریدا له سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت بكرێته پشووی فه‌رمی.
له‌مباره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی ناوخۆی كوه‌یت له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاندووه: به پێی رێنماییه‌كانی ئهنجومهنهنی وه‌زیران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 6-11-2018 به‌هۆی خراپی كهشو هه‌واوه‌و له‌سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت ده‌كرێته پشوو، هه‌ر به‌پێی بڕیاره‌كه پشووه‌كه نه‌خۆشخانه‌كان ناگرێته‌وه.
شایانی باسه له ئێواره‌ی دوێنێیه‌وه بارانێكی به‌خور وڵاتی كوه‌یتی گرتۆته‌وه‌و تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌رده‌وامی هه‌بووه.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.