Erbil 7°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 20:28

تره‌مپ : نامه‌وێ نرخی نه‌وتی جیھانی به‌رز ببێته‌وه‌

به‌هێواشی هه‌نگاو ده‌نێین
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند كه‌ سزاكانی سه‌ر بازرگانی نه‌وتی ئێران له‌سه‌ر بنه‌مای خشته‌ی كات جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و نایانه‌وێ نرخی نه‌وت له‌ جیھان به‌رز ببێته‌وه‌.

تره‌مپ له‌ باخچه‌ی كۆشكی سپی له‌باره‌ی سزاكانی سه‌ر ئێران رایگه‌یاند كه‌ سزاكانی سه‌ر ئێران و پرسی ھه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران دوو پرسی لێك جیان.

تره‌مپ گوتیشی: له‌ به‌رامبه‌ر ئێران تا ئه‌مڕۆ به‌ھێزترین سزامان سه‌پاندووه‌، به‌ڵام له‌ پرسی نه‌وت ده‌مانه‌وێ به‌ ھێواشی ھه‌نگاو بنێین، نامه‌وێ نرخی نه‌وتی جیھانی به‌رز ببێته‌وه‌.

تره‌مپ له‌ درێژه‌ی گوته‌كانیدا له‌باره‌ی بازرگانی نه‌وتی ئێران گوتی: ئه‌مه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ئێرانه‌وه‌ نییه‌، ده‌توانن ده‌ستبه‌جێ ھاوورده‌ی نه‌وتی ئێران بگه‌یه‌ننه‌ سه‌ر سفر ، به‌ڵام ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ ھۆی شۆكێك له‌ بازاڕه‌كان، نامه‌وێ نرخی نه‌وتی جیھانی به‌رز ببێته‌وه‌.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.