وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامەوانی، لە بارەی گەمارۆکانی ئه‌مریكا بۆ سەر ئێران ڕایگەیاند، پێویستە ئێران هەر 12 مەرجەکان جێبەجێ بکات.
قۆناغی دووەمی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەکاتی کوردستان دەستیپێکرد و وەک وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە، سەختترین سزاکانی ئەمریکا دەبێت بۆ سەر ئێران لە مێژووی خۆیدا.
له سه‌روبه‌ندی جێبه‌جێكردنی قۆناغی دووه‌می سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه نزیكه‌ی 20 وڵات هاورده‌كردنی نه‌وتی ئێرانیان بۆ ئاستی سفر كه‌مكردوه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌و وڵاته‌ش جه‌ختده‌كاته‌وه كه سزاكانی ئه‌مجاره توندوترین سزایه له مێژوی ئه‌مریكادا.
به گوێره‌ى بڕیاره‌كانى ئه‌مه‌ریكا، هه‌ر وڵات و لایه‌نێك به نهێنى بازرگانى له‌گه‌ڵ ئێران بكات به توندى سزا ده‌درێت.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا، مایك پۆمپیۆ، رایگه‌یاند، به هۆى سزاكانى سه‌ر ئێرانه‌وه، رۆژانه تاران، بڕى یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وت كه‌متر ره‌وانه‌ى بازار ده‌كات و هه‌وڵیش ده‌ده‌ین هه‌نارده‌ى نه‌وتى ئێران بگه‌یه‌نینه ئاستى سفر.
پۆمپیۆ گوتیشی: دەمانەوێت ئاستی هەناردەکردنی نەوتی ئێران بگەیەنینە سفر و بڕیاریشمانداوە حه‌وت پرۆگرامى ناوكى ئێران سزایان به‌سه‌ردا بسەپێنرێت و به‌و هۆیه‌وه ئێران هه‌رگیز ناتوانێت ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی.
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند، کە سزاکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران کەرتی دەریاوانی و فڕۆکەوانی دەگرێتەوە و بەشێوەیەک توندترین سزایە لە مێژووی ئێران.
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، گوتیشی: کە تاکو ئێران سیاستەتی خۆی نەگۆڕێت سزاکان بەردەوام دەبن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.