ئێواره‌ی ڕۆژى یه‌كشه‌ممه 4 ى 11 ى 2018 ، له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى گه‌ڕی یازده‌یه‌م له‌خولی نایابی ئینگلیزی مانچسته‌ر سیتى له‌میوانداری كردنى ساوسامبتۆن توانى سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره تۆمار بكات
مانستى به‌ئه‌نجامی شه‌ش گۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك توانى براوه‌ی یاریه‌كه بێت ، گۆلەکانی مانچستەر سیتی له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان ویسلی هۆدێت بە هەڵە لە خۆیانی تۆمار كرد، ئەگوێرۆ ، سیلڤا ، سانێ ، سترلینگ دوو گۆڵ تۆماریان کرد ، تاكه گۆڵەکەی ساوسامبتۆن دانی ئینگز بە لێدانی سزا تۆماری کرد.
مانچستەر سیتی بە ٢٩ خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندیدایە بە جیاوازی دوو خاڵ لەگەڵ لیڤەرپوڵی دووەم،ساوسامبتۆنیش بە ٧ خاڵ لە پلەی شانزەدایە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.