رۆژی ههینی رابردوو رێكهوتی 2/11/2018 رێكخراوی كوردستان فۆتۆ بە هاوکاری ستۆدیۆ پاوس له وڵاتی ئهمریكا پێشانگایهكی هاوبهشی كردهوه .
پێشانگاكه كاتژمێر 7ی ئێواره كرایهوه كه پێشانگایهكی هاوبهش بوو له سهر ئاستی كوردستان و عێراق لە رێی نوێنەری رێكخراوی كوردستان فۆتۆ هاوڕێ (محەمەد مەجید) ڕێكخرابوو .
سەرۆكی رێكخراوی كوردستان فۆتۆ " شێرزاد ڕەسوڵ فەقێ " ئاشكرایدهكات ، بەكردوكۆش ڕۆحی لە خۆبردەیی ئەندامانی ڕێكخراوەكەمان (كوردستان فۆتۆ )فۆتۆستانێك بەڕووی دنیادا واڵا دهكات ، وتیشی ئومێدەکانی دوای جەنگ و کەلتووری پێکڤەژیان و ئاشتی و تەبایی، لە ئاسۆی پەروەردەوە سەر دەردەهێنن و لە بۆتەی وێنە ڕەنگاڵەییەکاندا دەبنە هۆی کەمەندکێشکردنی سەرنجی سەردانی كەران .
جێی باسه ئهوه جاری دووهمه ئهم رێكخراوه پێشانگای تایبهت له دهرهوهی كوردستان بكاتهوه ، رێكخراوی كوردستان فۆتۆ له ساڵی2017 پێشانگەیەكی كولتووری لە بەریتانیا كردەوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.