Erbil 13°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 17:06

هێلکه‌ چۆن به‌ باشی سوور ده‌کرێته‌وه‌؟

بڕێكی زۆر ماده‌ی خۆراكی به‌ سوودی هه‌یه‌.
کوردستان TV
100%

پسپۆڕانی بواری خۆراك و چێشتلێنان ئاماژه‌ به‌ چه‌ند ڕێنماییه‌كی ئاسان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هێلكه‌ به‌ ڕێگایه‌كی درووست سوور بكرێته‌وه‌ به‌ تایبه‌ت بۆ ژه‌مه‌ خۆراكی به‌یانیان.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ڕیچارد كۆرنیش پسپۆڕی چێشتلێنان گوتی: باشترین ڕێگا بۆ ئه‌وه‌ی هێلكه‌ به‌ درووستی سوور بكه‌ینه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كاغه‌زی ئه‌لمۆنیۆم به‌ كار بهێنین كه‌ ده‌كرێته‌ فڕنه‌وه‌، به‌ جۆرێك پارچه‌یه‌ك كاغه‌ز بكه‌ره‌ ناو تاوه‌كه‌وه‌ و ئاگره‌كه‌ی به‌ مامناوه‌ندی بۆ زیاد بكه‌، دواتر كه‌ره‌ بكه‌ره‌ ناو تاوه‌كه‌وه‌ و هێلكه‌كه‌ی تێبكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پێوه‌ی نه‌نوسێت.

بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ هێلكه‌كه‌ به‌ ته‌واوی سوور بكرێته‌وه‌، باشتر وایه‌ كه‌ قه‌پاغێك بخرێته‌ سه‌ر تاوه‌كه‌ به‌ڵام ئاگاداری ئاگره‌كه‌یبه‌، زیاتر نه‌بووبێت.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ پسپۆڕێكی دیكه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ هێلكه‌ بڕێكی زۆر ماده‌ی خۆراكی به‌ سوودی هه‌یه‌. وه‌ك، ڤیتامینه‌كان و ترشه‌ ئه‌مینییه‌كان و خوێی ترشی فۆلیك كه‌ ئه‌مانه‌ بۆ ته‌ندرووستی جه‌سته‌ به‌ گشتی به‌ سوودن.

سه‌رچاوه‌/ جام كوردی

كوردستان تیڤی/ كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.