دووه‌مین قۆناغی ئه‌و سزایانه‌ی له دوای كشانه‌وه‌ی تاك لایه‌نه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا سه‌پێندراوه، سبه‌ی كاتژمێر 08:00 ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی تره‌مپ بڕیاریدا به كشانه‌وه له رێككه‌وتنه‌كه، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه به‌دوو قۆناغی 90 بۆ 180 رۆژی سزاكانی سه‌ر ئێران دووباره جێبه‌جێ ده‌كرێنه‌وه. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا دوای 90 رۆژ قۆناغی یه‌كه‌می سزاكان له حەوتی ئابدا چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. دوای ته‌واوبوونی ئه‌و ماوه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا د‌یاریكردبوو كه 180 رۆژ بوو، قۆناغی دووه‌می سزاكان سبه‌ی كاتژمێر 08:00 ده‌ستپێده‌كات.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، سزاكان كه پێنجی تشرینی دووه‌م ده‌ستپێده‌كه‌ن له شه‌ش مادده پێكهاتووه.
له سه‌ره‌تای مادده‌كاندا كه‌رته‌كانی كارپێكه‌رانی به‌نده‌ری ئێران، كه‌شتیوانی و دروستكردنی كه‌شتی هه‌ن. سزاكان كۆمپانیاكانی وه‌ك هێڵه‌كانی كه‌شتیوانی كۆماری ئیسلامی ئێران و هێڵی كه‌شتیوانی باشوور و دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌گرێته‌وه.
دووه‌مین مادده‌ی سزاكانی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا كاروباره‌كانی په‌یوه‌ست به نه‌وت له‌خۆده‌گرێت، وه‌ك كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی ئێران (NIOC) و كۆمپانیای تانكه‌ری نیشتمانی (NITC). هه‌روه‌ها سنوورداركردنی نێوده‌وڵه‌تی ده‌سه‌پێنێت به‌سه‌ر كڕینی نه‌وت، به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وت یان به‌رهه‌مه‌كانی پێترۆكیمیای ئێران‌دا.
- "كه‌رتی دارایش كراوه‌ته ئامانج"
ئامانجێكی دیكه‌ی سزاكان، كاری دامه‌زراوه داراییه بیانییه‌كان ده‌گرێته‌وه كه له‌گه‌ڵ بانكی ناوه‌ندی ئێران و دامه‌زراوه داراییه دیاره ئێرانییه‌كان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
پێنجه‌مین و شه‌شه‌مین مادده‌ی سزاكانی سه‌ر ئێران سنوورداركردن له‌خۆده‌گرن به‌رامبه‌ر كۆمپانیاكانی بواری ئۆتۆمبێل و بیمه و كه‌رتی وزه‌ی ئێران.
دوێنێ وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، ستیڤن منوشین له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند "له چوارچێوه‌ی سزاكان كه پێنجی تشرینی دووه‌م ده‌چنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه زیاتر له 700 كه‌س و دامه‌زراوه‌ی ئێرانی دیكه بۆ لیستی ره‌ش زیاد ده‌كرێن".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا كه دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی بڵاویكردبوویەوه باسی له‌وه كردبوو كه پێویسته رێككه‌وتنێكی نوێ له‌گه‌ڵ ئێران بكرێت، بۆ ئه‌وه‌یش 12 مەرجی خستبووەڕوو.
- "ئه‌و 12 مەرجانە چیین؟"
ئه‌و مه‌رجانه‌ی مایک پۆمپیۆ رایگه‌یاند ئه‌مانه‌ن:
1- ده‌بێت ئێران ته‌واوی ره‌هه‌نده سه‌ربازییه‌كانی به‌رنامه‌كانی پێشتری ئه‌تۆمی بۆ ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم روون بكاته‌وه و ئه‌و كارانه بۆ هه‌میشه و به شێوه‌یه‌كی پشتڕاستكراوه واز لێ بهێنێت.
2- ده‌بێت ئێران پیتاندنی یۆرانیۆم رابگرێت و نابێت جارێكی دیكه كار به پلوتۆنیۆم بكات.
3- ده‌بێت ئێران به‌بێ مه‌رج هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به‌ڕووی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمیدا بكاته‌وه.
4- ده‌بێت ئێران كۆتایی به به‌رهه‌مهێنانی مووشه‌كی بالیستی بهێنێت و هه‌ڵدان و به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌و مووشه‌كانه‌ی توانای هه‌ڵگرتنی كڵاوه‌ی ئه‌تۆمییان هه‌یه، رابگرێت.
5- ده‌بێت ئێران سه‌رجه‌م ئه‌و هاووڵاتییه ئه‌مریكی و هاووڵاتییانی وڵاتانی هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا ئازاد بكات كه به‌تۆمه‌تی نادروست ده‌ستگیریكردوون.
6- ده‌بێت ئێران ده‌ست له پشتگیرییه‌كانی بۆ حزبوڵڵا، حه‌ماس و بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامیی فه‌ڵه‌ستین و ته‌واوی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ڵبگرێت.
7- ده‌بێت ئێران رێز له سه‌ربه‌خۆیی عێراق بگرێت و رێگه به داماڵینی چه‌ك له میلیشیا شیعییه‌كان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان بدات.
8- ده‌بێت ئێران پشتگیرییه سه‌ربازییه‌كانی بۆ میلیشیا حووسییه‌كان رابگرێت و كار بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتییانه بكات له یه‌مه‌ن.
9- ده‌بێـت ئێران ته‌واوی ئه‌و هێزانه له سووریا بكێشێته‌وه كه له‌ژێر كۆنترۆڵیدان.
10- ده‌بێت ئێران پشتگیرییه‌كانی بۆ تاڵیبان و رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی دیكه له ئه‌فغانستان و ناوچه‌كه‌دا رابگرێت و ده‌ستبه‌رداری داڵده‌دانی قاعیده ببێت.
11- ده‌بێت ئێران پشتگیرییه‌كانی بۆ ئه‌و تیرۆریست و چه‌كدارانه رابگرێت كه له جیهاندا هاوبه‌شییان هه‌یه له‌گه‌ڵ هێزی قودسی سەربە سوپای پاسداران.
12- ده‌بێت ئێران ده‌ستبه‌رداری هه‌ڵسوكه‌وته هه‌ڕه‌شه ئامێزه‌كانی ببێت به‌رامبه‌ر دراوسێیەكانی كه زۆرێكیان هاوپه‌یمانی ئه‌مریكان و ده‌ستهه‌ڵبگرێت له هه‌ڕه‌شه‌كانی له‌ناوبردنی ئیسرائیل و ئاراسته‌كردنی مووشه‌ك بۆ سعوودیه و ئیمارات.
- قۆناغی یه‌كه‌می سزاكان چی تێدابوو؟
له قۆناغی یه‌كه‌می سزاكانی ئه‌مریكادا بۆ سه‌ر ئێران كه حەوتی ئابی 2018 خرایه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، كڕینی دۆلاری ئه‌مریكی و بازرگانیكردن به زێڕ و مادده به‌نرخه‌كانه‌وه له ئێران قه‌ده‌غه‌كرا. له بازرگانیی ئاسن، خه‌ڵووز، ئه‌له‌منیۆم و ئۆتۆمبێلدا گه‌مارۆ خرایه سه‌ر ئێران. گه‌مارۆی سه‌ر گه‌شتی ئاسمانیی مه‌ده‌نی خرایه‌وه سه‌ر حكوومه‌تی تاران. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا كڕینی فڕۆكه و پارچه‌ی فڕۆكه‌ش له‌و وڵاته رێگریی لێكرا. به‌كاربردنی دراوی ئێرانی كه تمه‌نه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات سنوورداركرا. هه‌نارده‌ی فه‌رشی ئێرانی و پێداویستیی خۆراكی له‌و وڵاته‌وه بۆ ئه‌مریكا قه‌ده‌غه‌كرا.
رۆژی هه‌ینی رابردوو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ و وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، ستیڤن منوشین رایانگه‌یاندبوو، پێنجی تشرینی دووه‌م قۆناغی دووه‌می سزاكانی سه‌ر ئێران ده‌خرێنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
مایک پۆمپیۆ راشیگه‌یاند، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی ئێران سنووردارده‌كرێت، به‌ڵام بنبڕ ناكرێت و هه‌شت وڵات له‌و گه‌مارۆیه‌دا چاوپۆشی‌یان لێده‌كرێت و رۆژی پێنجی تشرینی دووه‌م ناوی ئه‌و وڵاتانه ئاشكرا ده‌كرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ جه‌ختیشی كرده‌وه له‌و سزایانه‌ی سه‌ر ئێران‌دا چاوپۆشییه‌كان وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ناگرێته‌وه.
سه‌رچاوه - AA
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.