ئایەتوڵا عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئێران، لە کاردانەوەی قۆناغی دووەمی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر وڵاتەکەی رایگه‌یاند: 40 ساڵە ململانێی نێوان ئەمریکا و ئێران بەردەوامیی ھەیەو ئەمریکا لە چەندین لاوە جەنگی بەرپاکردووە.
بەپێی راگەیەنراوێکی نوسینگەکەی، رابەری باڵای ئێران رایگەیاندوە، 40 ساڵە ململانێی نێوان ئەمریکا و ئێران بەردەوامی ھەیە و ئەمریکا لە چەند لاوە جەنگی دژ بە ئێران بەرپا کردووە، بەڵام بە مەبەستەکەی نەگەیشتووە.
خامنەیی باسی کاریگەری سیاسەتەکانی ئەمریکای لەسەر گەنجانی وڵاتەکەشی کردووەو رایگەیاندووە، ئەمریکا شکستی ھێناوە لەوەی کار بکاتە سەر گەنجەکانیان، تەنانەت نەیتوانیوە کاریگەری ھەبێت لە سەر ئەو گەنجانەشی کە پابەندی ئایینیانشیان نییە.
عه‌لى خامنه‌یى پێى وایه ئه‌مه‌ریكا له ته‌نگه‌ژه‌ى ئه‌م 40 ساڵەدا شکستی خواردوو و کۆماری ئیسلامی ئێران سه‌رکه‌وتووه.
ئه‌و وتانه‌ى خامنه‌یى له‌كاتێكدایه بڕیاره رۆژى دووشه‌ممه‌ى داهاتوو قۆناغى دووه‌مى سزاكانى سه‌ر ئێران ده‌ستپێبكاته‌وه‌و ئه‌و سزایانه له دواى رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى له‌سه‌ر ئێران هه‌ڵگیرابوون ده‌خرێنه‌وه سه‌ر ئه‌و وڵاته.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.