یه‌كێتی ئه‌وروپا نیگه‌رانه لە سەپاندنی قۆناغی دووەمی سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران، بەرگریش لە رێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران دەكات و هاتووه له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران بنه‌مای داماڵێنی جیهان له چه‌كی ئه‌تۆمی جێگیركراوه.
یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان سه‌باره‌ت به سزاكانی سه‌ر ئێران بڵاوكرده‌وه و نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر بڕیاری ئه‌مریكا بۆ دووباره سزا سه‌پاندن به سه‌ر ئێران‌دا.
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و وه‌زیرانی به‌رگری فه‌ڕه‌نسا، به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا، راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه له‌باره‌ی بڕیاری ئه‌مریكا بۆ سه‌رله‌نوێ سه‌پاندنه‌وه‌ی سزاكان به‌سه‌ر ئێران‌دا كه له میانی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی دووهه‌زار و پازده هه‌ڵگیرابوون، هه‌روه‌ها یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، به‌ریتانیا نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕیووه به بڕیاری ئه‌مریكا بۆ دووباره سه‌پاندنه‌وه‌ی سزاكان به سه‌ر ئێران‌دا.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه بنه‌مای كاری داماڵینی جیهان له چه‌كی ئه‌تۆمی له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران داندراوه و ئه‌مه‌ش له پێناو ئاسایشی ئه‌ورووپا، ناوچه‌كه و هه‌موو جیهان ئێجگار گرنگه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.