به‌هۆی هه‌ڵكردنی شه‌پۆلێكی چڕی خۆڵبارینه‌وه جگه له نه‌خۆشخانه‌كان، له سه‌رجه‌م داموده‌زگا حكوومییه‌كانی پارێزگای سیستان- به‌لوچستان له باشووری ئێران كرایه پشوو.
به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای پارێزگای سیستان-به‌لوچستان، عه‌بدولڕه‌حمان شه‌هنه‌وازی به ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی ئێران IRNA ی راگه‌یاند به‌هۆی هه‌ڵكردنی شه‌پۆلێكی چڕی خۆڵبارین و پیسبوونی هه‌واوه، جگه له نه‌خۆشخانه‌كان، له سه‌رجه‌م داموده‌زگا حكوومییه‌كانی پارێزگای سیستان-به‌لوچستان پشوویان راگه‌یاندووه.
شه‌هنه‌وازی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه خێرایی ئه‌و بایه‌ی له باكووری پارێزگاكه‌وه هه‌ڵی كردووه له كاتژمێرێكدا گه‌یشتۆته ١١ كیلۆمه‌تر و به‌هۆی ئه‌م توندهبایهوه چڕی گه‌رده‌كان بۆ هه‌ر مهترسێجایهك گه‌یشتۆته شه‌ش هه‌زار و ٢٦٢ میكرۆگرام.
به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای پارێزگای سیستان-به‌لوچستان، عه‌بدولڕه‌حمان شه‌هنه‌وازی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ پێویسته چڕی گه‌رده‌كان بۆ هه‌ر مهترسێجایهك ١٥٠ میكرۆگرام بێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه به‌مجۆره پیسبوونی هه‌وا ٤٢ هێنده‌ی سنووری ئاسایی به‌رزبۆته‌وه و پیسبوونی هه‌واش كاریگه‌ری نه‌رێنی كردۆته سه‌ر ژیانی رۆژانه.
ناوبرا تیشكیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌م هۆیه‌وه مه‌ودای بینین له فڕۆكه‌خانه‌ی زابول كه‌مبۆته‌وه بۆ ٤٠٠ مه‌تر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.