Erbil 17°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 09:27

په‌یکه‌رێک بۆ ئه‌خته‌ری ره‌شۆڵ دروستده‌کرێت

هاوسه‌ری ره‌شۆڵ عه‌بدوڵای‌ گۆرانیبێژ بووه‌
کوردستان TV
100%

هونه‌رمه‌ندی په‌یكه‌رساز چێنه‌ر نزار په‌یكه‌رێك بۆ ئه‌خته‌ری ره‌شۆڵ دروستده‌كات‌و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ به‌نیازن په‌یكه‌ره‌كه‌ له‌به‌رده‌ركی سه‌را له‌شوێنی شه‌هید بونیدا دابنێین.

هونه‌رمه‌ندی په‌یكه‌رساز چێنه‌ر نزار رایگه‌یاند:  به‌رزی په‌یكه‌ره‌كه‌ 160 سانتیمه‌تره‌و به‌سپۆنسه‌ری دكتۆر ته‌ها ره‌سوڵ‌و كۆمه‌ڵگه‌ی په‌روه‌رده‌یی مارگرێت جێبه‌جێكراوه‌، “گه‌ر لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار هاوكارمانبن ده‌مانه‌وێت له‌به‌رده‌ركی سه‌را له‌شوێنی شه‌هید بونیدا په‌یكه‌ره‌كه‌ دابنێین”.

ئه‌و په‌یكه‌رسازه‌ سوپاسی هه‌ریه‌كه‌ له‌هاوكار عوسان به‌ناو سالار خواڕه‌حم كرد، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌میشه‌ به‌بیرۆكه‌و پاڵپشتیكردنی هاوكاری بوون.

چێنه‌ر نزار هۆكاری دروستكردنی په‌یكه‌ری ئه‌خته‌ری ره‌شۆڵی بۆ ئه‌وه‌ گێڕایه‌وه‌، كه‌ (ئه‌خته‌ر ساڵح ئه‌حمه‌د) هاوسه‌ری ره‌شۆڵ عه‌بدوڵای‌ گۆرانیبێژ بووه‌، له‌ڕۆژی‌ هێنانه‌وه‌ی‌ ته‌رمی‌ شێخ مه‌حمودی‌ حه‌فید، له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه‌ له‌پێشوازیدابووه‌و له‌و رۆژه‌دا داوای‌ ئازادكردنی‌ شێخ له‌تیفی‌ حه‌فیدیان كردووه‌‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌شداریی له‌مه‌راسیمی‌ به‌خاكسپاردنی‌ ته‌رمی‌ باوكیدا بكات، به‌ڵام له‌نێوان خه‌ڵك‌و پۆلیسدا گرژی‌‌و ئاڵۆزی‌ دروستبووه‌، له‌رۆژی (١١ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٥٦) جگه‌ له‌برینداربونی چه‌ند كه‌سێك به‌هۆی ته‌قه‌كردنه‌وه‌ ئه‌خته‌ر فیشه‌كێكی به‌ركه‌وتووه‌و به‌وهۆیه‌وه‌ شه‌هیدبووه‌.

سه‌رچاوه‌/ ئاوێنه‌

كوردستان تیڤی/ كامران

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.