حكومه‌تی ئه‌مریكا دوای ئه‌وه‌ی رۆژی هه‌ینیی راگه‌یاند: هه‌موو ئه‌و سزایانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ئێران كه پێشتر به‌هۆی رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌وه سڕ كرابوون، وه‌زیری خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكاش رایگه‌یان 300 كه‌سایه‌تیی و كۆمپانیای نوێی ئێران به لیستی سزادراوانی سه‌ر ئێرانه‌وه زیاد كراون.
ستیڤ مێنوشین وه‌زیری خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا له‌مباره‌یه‌وه وتی: سزاكان 700 كۆمپانیا و دامه‌زراوه و كه‌سایه‌تیی ئێرانیی ده‌گرێته‌وه كه نزیكه‌ی 300ـیان ئه‌و كه‌سایه‌تیی و دامه‌زراوانه‌ن تازه خراونه‌ته ناو لیستی سزاكانه‌وه.
ئه‌و سزا نوێیانه كه ئه‌مریكا تا دوو رۆژی داهاتوو له دۆخی سڕبوون ده‌ریان ده‌هێنێت و ده‌یانخاته‌وه سه‌ر ئێران، به‌شه‌كانی گواستنه‌وه و دارایی و وزه‌ی ئێران به ئامانج ده‌گرن.
وه‌زیری خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند سه‌رباری ئه‌و سزا نوێیانه‌ش، 8 هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا به‌ر لێبوردن ده‌كه‌ون سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه‌ی نه‌وتیی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا و سزا نایانگرێته‌وه.
مێنوشین ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ژماره‌یه‌ك بانك و هێڵی ئاسمانیی و كه‌شتیوانیی ده‌خرێنه ناو سزاكانه‌وه.
مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش له‌مباریه‌وه وتوویه‌تیی ئامانج له‌و سزا نوێیانه ئه‌وه‌یه كه ئێران به ته‌واویی هه‌ڵوێست و ستراتیژیه‌تیی له ناوچه‌كه‌دا بگۆڕدرێت و 12 مه‌رجیش بۆ هه‌ڵگرتنی ئه‌و سزایانه ده‌خه‌ینه سه‌ر تاران.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.