دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له‌باره‌ی دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سزاكانی سه‌ر ئێران كه له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ساڵی 2015ـدا له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته هه‌ڵگیرابوون رایگه‌یاند: سزاكان له ٥ی تشرینی دووه‌م، ده‌چنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
تره‌مپ له ھه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر وێنه‌یه‌كی خۆی بڵاوكرده‌وه و له‌سه‌ر نووسیویه‌تی: سزاكان له ٥ی تشرینی دووه‌م، ده‌چنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی تره‌مپ بڕیاری دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێرانی ده‌ركرد، كه له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ساڵی 2015ـدا له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته هه‌ڵگیرابوون، وێنه‌یه‌كی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوكردهوهو له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی خۆی نووسیویه‌تی : سزاكان له ٥ی تشرینی دووه‌م، ده‌چنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه .
هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ و وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، ستیڤن منوچین كۆنفرانسێكیان ئه‌نجامدا و رایانگه‌یاند كه له ٥ی تشرینی دووه‌مه‌وه دووباره سزاكانی سه‌ر ئێران ده‌خرێنه واری جێبه‌جێكردنه‌وه.
مایك پۆمپیۆ رایگه‌یاند: كه هه‌شت وڵات له‌باره‌ی بازرگانی نه‌وت له‌گه‌ڵ ئێران ده‌به‌خشرێن و ناوی ئه‌م وڵاتانه‌ش له ٥ی تشرینی دووه‌م ئاشكرا ده‌كرێن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا راشیگه‌یاند: كه ھیچ وڵاتێكی ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌ورووپا له‌مباره‌یه‌وه نابه‌خشرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.